سەرۆکی رەوتی سەدر، فەرمانیدا بارەگاکانی گرووپی سەرایا سەلام لە چەند پارێزگایەکی عێراق دابخرێن.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، لە دەستنووسێکدا فەرمانی بە چەکدارانی سەرایا سەلام کردووە، سەرجەم بارەگانیان لە پارێزگاکانی عێراق، جگە لە پارێزگاکانی کەربەلا، بەغدا، نەجەف و سەڵاحەدین دابخەن.
سەدر داواشی لە ئەندامانی سەرایا سەلام کردووە لەو پارێزگایانەی بارەگاکانیان دادەخرێت، وەک ئەندامێکی کوتلەی سەدر درێژە بە کارەکانیان بدەن.
سەرایا سەلام، باڵی سەربازی رەوتی سەدرە و سەدان چەکداری هەیە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.