سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت، یەک بەڕێوەبەرایەتی بۆ خانەنشینیی پێشمەرگە دەکرێتەوە
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازیدا پێداچوونەوە بە خانەنشینیی پێشمەرگەدا بەردەوامە و سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەش دەڵێت، یەک بەڕێوەبەرایەتی بۆ خانەنشینیی پێشمەرگە دەکرێتەوە.
ڕێڤینگ هرووری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “یەکێک لەو کەرتانەی چاکسازیی سەربازی دەگرێتەوە، خانەنشینیی پێشمەرگەیه، بێگومان چاکسازی هەنگاوی باشی بڕیوە لە کەرتی سەربازی و چەندین مووچەی پلەبالای سەربازی بەهۆی هەبوونی کێشە، یان نایاساییبوونەوە ڕاگیراون، هەرکەسێک بەپێی یاسا خانەنشین نەکرابێت ئەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لە لیستی خانەنشینیی پێشمەرگە لادەبرێت.”
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت: “پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەگاتە قۆناغی کۆتایی و ئێمەش چاودێریی چاکسازییەکەی پێشمەرگە دەکەین.”
ڕێڤینگ هرووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ئێستا ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە هەن، بڕیارە هەموویان لە چوارچێوەی یەک بەڕێوەبەرایەتیی یەکگرتوودا یەک بخرێن و تەنیا یەک بەڕێوەبەرایەتی دەبێت بۆ خانەنشینیی پێشمەرگە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.