سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەردانێکی گرنگ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەردانێکی گرنگ
سەگڤان هالۆ
سەردانەکەی ئەمجارەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ شاندی یاوەری بە شێوەی پڕتوکۆلی و هەروەها پێشوازی کردنیان لە سەر ئاستی لوتکەی دەستەڵاتی سیاسی ئەم وڵاتە و دانانی ئاڵای پیروزی کوردستان گرنگیەکی تایبەتی خۆر هەیە لە ڕوی سیاسی و مێژووییەوە
شایانی ئاماژە پێدانە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیێکی بەهێزی سیاسی و دیبلوماسیە و کەسایەتیەکی سیاسی و دیبلوماسی لێهاتووە
هەر قۆناغێک هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی قەیران بوبێتەوە بەڕێزیان بە سیاسەت و دیبلوماسیەتی حەکیمانەی خۆی نوانیویەتی هەرێم دەرباز بکات و هەستێتەوە لە هەمان کاتدا
هێژا سەرۆک لە کاتێکی زور گۆنجاودا سەردانی ئێرانی کرد چۆنکە ئێران وڵاتێکی هاوسنوری هەرێمەکەمانە وپرس گەلێکی سیاسی،ئەمنی ،ئابوری وهتد کە چەندین ساڵە لە ئارادان و دەبوایە گفتۆگویان لەبارەیان بکرێت لە پێناو جێگیری و سەقامگیری سیاسی و پتەو کردنی پەیوەندی هەردو لا دا
ئەمەش خوی لە خویدا بایەخدارەو لە بەرژەوەندی هەریمی کوردستان و ئێراندایە
هەڵکردنی ئاڵای پیروزی کوردستان لە گەڵ ئاڵای ئێران واتاو مەغرایێکی گەورە دەگەینێت کە دەتوانم بڵێم هەم ڕوداوێکی مێژووییە و هەم سیاسی
دەوڵەتە هاوسنورەکانی ئێمە بەدرێژایی دەیان ساڵ هەرگیز ڕوژێک لە ڕوژان ئامادە نەبوون دان بە تایبەمەندی و پیروزییەکانی خەبات و قوڕبانیدانی نەتەوەیێک دابنێن
بەڵکۆ هەمو کات بە ئاگرو ئاسن ڕوبەرووی دوزی نەتەوەیی کورد بونەتەوە
بەڵام ئەمڕۆ لەم قوناغەدا بە شانازییەوە وا ئاڵای کوردستان
ئاڵای پێشەوا قازی کە تاکۆ ئێستا لە دەستێکی ئەمیندا بووە و پارێزراوە دەشەکێتەوە و نابێ ئەم ڕوداوە سیاسی و مێژووییە بە هەند وەرنەگرین
لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە
ئەویش ئەوەیە کە سەردانی ڕێزدار نێچیرڤان بو ئێران و ئەم پێشوازییە بێ وێنەیە بە دانانی ئاڵای کوردستان لە بەرژەوەندی هەردوو لاو ناوچکەدایە و بە خێری گشت لایەک کۆتایی پێدێت.
زور گرنگە سەرۆکی وڵاتێک یان هەرێمێک لە گەمە سیاسیەکانداگەلەکەی سەرکەوتوو بێت وبتوانێت گەل و وڵاتەکەی لە دۆخێکی سیاسی ،ئابوری و دارایی ڕزگار بکات وببێتە فریاد ڕەسی وڵاتەکەی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.