دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ قه‌ته‌ر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/10/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌وه هه‌ولێر.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ده‌وحه به‌ڕێزيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى عيراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى كۆتاييهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له ڕێوڕه‌سمێكدا له ده‌وحه له‌لايه‌ن به‌ڕێز عه‌لى بن ئه‌حمه‌د ئهلكهوارى، وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازيى قه‌ته‌ره‌وه به‌ڕێ كرا.
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.