سەرۆک بارزانی،سەری بڵند پارێزەری دۆزی نەتەوەیی
ریًبوار حەمەلاو شوانی
رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بە قۆناغێکی هەستیاردا و ئاڵۆز دا گوزەر دەکات ،بەتایبەت گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف لە هەلومەرجێکی مێژوویی و چارەنووسسازدایە ، بۆ لە هەر چوار بەشی کوردستان چاو و هیوای نەتەوەیی کورد لە سەر رابەرایەتی بارزانی و سەری بڵندە ، تاکو لەم قۆناغە مێژووییەدا دۆز و شوناس و دەستکەوتەکانی کورد بە سەلامەت دەربچێت، بەتایبەتی کە ئەمڕۆ و لەم قۆناغەدا هەڵێکی گونجاو لە بەردەم گەلی کوردە تاکو بتوانێت بە سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان مافەرەواکانی لە سەر خاک و نیشتمانی خۆی بچەسپێنێت . و لەهەمانکاتیشدا خۆی لە ململانێ و پریشکی ئاگرەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دوور بگرێت ، چونکە ئەوەی هەستی پێدەکرێت و دەبینرێت ئەوەیە کە هەڕەشە و مەترسییەکان رژدن ،بەڵام ئەگەر بە لۆژیک و خوێندنەوەی ورد و دیپلۆماسی و سیاسەتی ژیرانە هەنگاو بهاوێژین ، ئەوە دەکرێت دەرفەتەکان بە سوود و بەرژوەندی کوردوکوردستان سوودی لێوەربگرێن ، بەتایبەتی یەکریزی و تەبایی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و گەڕانەوە بۆ لایی بارزانی وەک رابەر و سەرۆکێکی خاوەن ئەزموون و خاوەن کەسایەتییەکی کارێزما دەتوانێت ئاواتی لە مێژینەی نەتەوەکەمان و شەهیدان و ماندووبوونی زیاتر لەیەک سەدەی تێکۆشان و خەباتی نەتەوەکەمان بگەێنێتە ئەنجام .
سەردان و دیدار و گفتوگۆی سەرۆک بارزانی و مەزلۆم کۆبانێ لە چەند رۆژی رابردوو لەبارەی ئایندەی پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و هەوڵەکانی بارزگایی بارزانی کە ئەمڕۆ بووەتە ناوەندێکی گرنگ و ستراتیژی وەک کلیلی کردنەوەی دەرگە داخراوەکان و هەمیشە وەک پێگەیەکی بەهێز لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بۆ یەکریزی و تەبایی گشت هێزولایەنە کوردستانییەکان لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان و لەیەکترنزیککردنەوەیان بۆ یەکدەنگی نەتەوەیی و بۆ ئەوەی هەمووان لە سەر ئاست بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی دابن و بەرەنگاری هەرەشە ومەترسییەکان ببنەوە .
هەروەها بۆ پرسی پێکهێنانی کابینە و حکوومەتێکی نوێی لە پاش هەڵبژاردنەکانی 20ی ئۆکتۆبەری 2024 ، کە بە سەرکەوتووترین هەڵبژاردنی مێژوویی هەژمار دەکرێت و سەروەری و هێزی کوردستانی پاراست ، بەم زووانە بە هەوڵ و هیمەت سەرۆک بارزانی ، حکوومەتێکی نوێی رادەگەێنڕێت ، ئەوەش تێکشکاندنی بەربەست و نەهێشتنی ناکۆکییەکان بوون ، ئاماژەیەکی روونن بۆ پەرۆشی و دڵسۆزی رابەرایەتی و کارێزماتێک بارزانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری لە پێناو بەهێزبوون و سەنگ وپێگەی گەلی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان .
سەردانی شاندنی دەم پارتی و ئیمراڵی وبە نامەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ بارەگایی بارزانی و لایی سەرۆک مسعود بارزانی بەمەبەستی ئاگاداربوون و هەوڵدان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە باکووری کوردستان و بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری دۆزی کورد بەڕێگەی لۆژیک و ئاشتی و دانانی ڕێگەیەکی گونجاو ئاماژەن بە گرنگی راوێژکردن لەگەڵ سەرۆک بارزانی .
هەروەها سەردانی چەندین سەرکردە و شاندی سیاسی و سەربازی وڵاتانی زڵهێز و ناوچەکە بۆ بارەگایی بارزانی و لە نزیکەوە دیدار وگفتگوگۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ئینجا شاندی هێزولایەنە عێراقییەکان بەمەبەستی بەرچاو روونی بۆ داهاتوویی ناوچەکە و عێراق و دانانی نەخشە ڕێگەیەک ئەوەش ئاماژەیە بە سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستان و بارەگایی بارزانی و وەرگرتنی ڕێنەمایی و ڕێنشاندەری جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و کە هەمووان و بەتایبەتی ئەمەریکاو ئەوروپا ودەیانەوێت بەو رۆڵ و راوێژکردنی لەگەڵ بارزانی کە باش دەزانن چەندە کاریگەری لە سەر وڵاتانی ناوچەکە و زڵهێزانی وەک ئەمەریکا و رۆژئاوایی هەیە بەتایبەتی لە سەر سیاسەت و ئایندەی دیپلۆماسی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق .
بە بەشێوەیەکی گشتی ،هەموو ئەو سەردان و راوێژکردنانە لە بارەگای بارزانی و دانانی نەخشەڕێگە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن کارێزما ورابەرایەتی بارزانی بۆ ئەزموون و خوێندنەوەی وردبینانە و ژیرانەی و کوردپەوەرانە و ڕاشکاوانەی سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە ، بۆ داکۆکیکردن و رژد بوون لە سەر بەرگریکردن لە دۆزی نەتەوەکەی کە وەک میراتێکی گرانبەها و پشت بە پشت وەک ئەمانەتێکی پڕ بەها پارێزگاری لێکردووە ، ئەمرۆ وەک ڕێبازی بارزانی و لە بارەگای بارزانی هەنگاو بەهەنگاو کاری لە سەر دەکرێت و بووەتە پشتیوانی نەتەوە و نیشتیمانەکەی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.