سەرۆک بارزانی ئومێدی هەموو عیراقیەکانە،پیاوی چارەسەری کێشەکان
جبار عبداللە مهاجیر
دوای شەش ساڵ جارێکیتر سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد، ئەو بەغدایەی بەدەست چەندین گرفتی نێوخۆیی دەناڵێنێت، لەکاتی سەردانی سەرۆک بارزانی ئیتر سەرکردەکان ڕوحێکی نەتەوەیی و نشتیمانی نوێیان هاتەوەبەر، بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسیەکانی عیراق نایشارنەوە کەبارزانی هێزو توانایە بۆ پڕۆسەی سیاسی و دروستبوونی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، بارزانی بەهەموو توانای خۆی پاڵپشت و هاوکاربووە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لەعیراق و پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکانی گەلانی عیراق بەهەموو پێکهاتەکانەوە،
ئەگەر وردببینەوە لەسەردانەکەی سەرۆک بارزانی، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەسەرۆک بارزانی تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەو سەردانەی ئەنجام نەداوە بەڵکو بۆ بنیاتنانەوەی عیراقێک کەمافی هەموو پێکهاتەکان تیادا یەکسان بێت، تەبعەن بارزانی بەجیا لەگەڵ هەموو سەرۆک کوتلەکان و بەرپرسەکانی ناو حکومەت کۆبویەوە، پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەموولایەک وەکو یەک بوو کەدەبێت یەکگرتوانە لەبەردەم کێشەکان بوەستینەوەو خێرا ڕێگای چارەسەر بدۆزینەوە بئ ئەوەی گوێ بدەین بەبەرژەوەندیە شەخصیەکان،ئەو سێ تەوەرەی لە بابەتەکەم دەیخەمەڕوو لەگفتوگۆی بارزانی بوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا،
تەوەری یەکەم. چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆیەکانی ئەو وڵاتە بوو کەبەدرێژایی مێژوو ناکۆکیەکی زۆر هەبووە لەنێوان شیعەو سونە، بارزانی وەکو دادوەرێکی عەدالەت خواز وەیستی ئەوەبووە ئەو دووبەرەکیە ئیتر کۆتایی پێ بهێنرێت و هەردوولا بۆ دروستکردنی عیراقێکی فیدڕاڵی تێبکۆشن، لەلایەکی تر چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆیەکانی سونە لەسەر هەڵبژاردنی کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبوسی کەلەپشکی سوونەیە بۆسەرۆکایەتی پەرلەمان، بارزانی سونەکانی کۆکردەوەو کەپێویستە لەنیوخۆتاندا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە لەڕێگای گفتوگۆو ڕاوێشکردن بۆدیاریکردنی باشترین بژاردە بۆپڕکردنەوەی ئەو پۆستە، ئەگەر بارزانی لەخەمی پڕۆسەی سیاسی عیراقدا نەبێت هەرگیز کۆبونەوەی لەوشێوەیە ئەنجام نادات، دوای ئەو کۆبونەوەیە دڵنیام سونەکانیش بەئاشتی کێشە ناوخۆیەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن و کەسێک لەبەرژەوەندی دەوڵەت هەڵدەبژێرن،
تەوەری دووەم. دروستبوونی پەیوەندیێکی نوێ لەنێوان عیراق و هێزە هاوپەیمانەکان، بەتایبەتی دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەکانی ئەمریکاو عیراق، بارزانی هیوای خواست کەجارێکیتر هەردوولا دانوستان ئەنجام بدەن لەسەر دروستبوونەوەی پەیوەندیێکی گشگیرو نوێ لەنێوان هەردوولا کەلەبەرژەوەندی هەردوولادابێت،
تەوەری سێهەم. چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کەلەنیوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمدا هەیە کەپێویستە بەڕوحیەتێکی دەستوریانە ئەو کێشانە چارەسەربکرێن و مافی موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی موچەخۆرانی عیراق بدرێت و دوانەخرێت، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەرئەنجامێکی باشی دەبێت و کەلەچەند ڕۆژی داهاتوو گرنگی ئەو سەردانە بۆ هاونشتیمانیان دەردەکەوێت و دۆخێکی نوێ دروست دەبێت،
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.