سەرۆک مسعود بارزانى ،هەوێنى یەکڕیزى و یەکبوونى نەتەوەیی


رێبوار حەمەلاو شوانى

بە گەڕانەوە بۆ لاپەرەکانى مێژووى خەباتى ڕەواى گەلەکەمان ، شۆڕشە یەک لەدواى یەکەکانى لەماوەى زیاتر لە یەک سەدەى رابردوو دا ،رابەرو سەرکردەى مێژوویی لێ هەڵکەوتووە ، کە رۆڵى سەرەکیی ودیاریان لە سەر گۆڕەپانى سیاسى کوردستان و پێشمەرگایەتى و دیپلۆماسى لە پێناو دۆزى کورد و مافەرەواکانى بینیووە ، سەرۆک مسعود بارزانى ، چ وەک پێشمەرگە و چ وەک سەرکردەیەکى فیداکارى تەنها بۆ سنوورێکى جوگرافیایی کوردستان خەبات و تێکۆشانى نەکردووە ، بەڵکو لە سەر ئاستى بەشەکانى دیکەى کوردستان داکۆکیکارى رژدى مافە نەتەوەییەکانى کورد بووە ، لە هەمانکاتیشدا بە هۆى ئەو ئەزموون کە لە خەباتى سیاسى و دیپلۆماسى بەدەستهێناوە لە سەر ئاستى عێراق وناوچەکەش خاوەن پێگە و قورسایی خۆیەتى .
سەرۆک بارزانى ، هەموو ئامانج و هەوڵەکانى کە هەمیشە رژدبووە و داکۆکی لێکردووە ، یەکبوونى کورد و تەبایی و یەکگرتوویی کورد بووە کە بە بناغەى سەڕەکى بووە بۆ بەدیهێنانى ئامانج و مافەرەواکانى گەلى کورد و هەمیشە پێیوا بووە کە ، یەکریزى گەلى کورد ، کلیلى سەرەکییە بۆ دەستبەرکردنى ئامانجە نەتەوەییەکانى ، هەر بۆیە لە زۆربەى بۆنە و ووتارەکانى هەردەم جەخت لە سەر یەکبوونى نەتەوەیی و نیشتیمانى نێوان هێزولایەنەکان دەکاتەوە ، لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتە مێژووییەکان و بەرەو بەدیهێنانى ئامانجە گەورەکان و ڕووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگ و کۆسپە نێو خۆیی و دەرەکییەکان ، چونکە نەیارانى کورد بە هەموو تواناەوە هەوڵى لێکترازان و لاوازکردنى گەلى کوردیان داوە و دەدەن تا نەگات بە ئامانج .
هەر ئەوەشە کە لە ڕوانگە ودیدگاى سەرۆک بارزانى ، تەبایی ویەکگرتوویی کورد ، زەروورەتێکى حاشاهەڵنەگرە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانى کورد و هەماهەنگى نێوان حزبە کوردستانییەکان دە دەتوانێت رۆڵێکى گرنگ لە بەهێزکردنى هەڵوێستى نەتەوەیی و نیشتیمانى لە سەر ئاستى نێودەوڵەتى ببینێت . یەکریزى و یەکهەڵوێستى لە نێوان هێزولایەنە کوردستانییەکان چ لەسەر ئاستى نێوخۆیی و دەرەکی و هاوکارى بەردەوام و بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان ڕێگە خۆشکەرێکى بەهێزە بۆ بەدەسهێنانى مافى سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون و تێکشکاندنى هەموو بەربەرستەکان .
بەدڵنییاییەوە ، رابەرایەتى وسەرکردایەتیی بەهێز و کارا ئەوەیە کە ، گشت هێزو لایەنە کوردییەکان لە ژێر یەک ڕەشماڵ کە ئەوەیش ڕەشماڵى کوردایەتییە کۆبکاتەوە و زەمینەى هاوبەش بە مەبەستى یەکدەنگى و لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە برەخسێنێت و نیشتیمانەکەى لە شەڕ وئاڵۆزییەکان بەدوور بگرێت .

لەو سۆنگەیەوە و بەرپرسیاریەتییە مێژووییەوە ، سەرۆک بارزانى لە هەموو قۆناغەکانى خەباتى ، بەو پەرى پەرۆشى و دڵسۆز و خەمخۆرییەوە هەمیشە هاندەرى گشت هێزولایەنە سیاسییەکان بووە تا گەلى کورد بەهێز بێت لە پرسە چارەنوسسازەکان دا ، هەمووکاتیش بە پێى هەڵومەرجەکان و قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق لە هەوڵ و تێکۆشان بووە تا مافەرەواکانى گەلى بەدی بهێنڕێت ، هەر بۆیە ، هەنگاوەکان لە بەدەسهێنانى ئۆتۆنۆمى دەستپێکرد و دواى چەند ساڵ گەیشتە قۆناغى هەرێمى کوردستان و فیدڕاڵى و ئێستاى کوردستانى بەهێز و لە ئێستاشدا گۆرانکارى و پێشهاتەکان ئاماژەن بەوەەى کە جارێکى تر گەلى کورد هەنگاوى تر بەرەو پێشکەوتنى زیاتر دەهاوێژێت .
بە گەڕانەوەى بۆ مێژوویی گەل و نەتەوەکانى ناوچەکە و جیهانیش ، هەموو ئەو گەلانەى کە ، توانیویانە یەکریز و تەبا و یەکهەڵوێست بن ، ئەوا بەخێرایی بە مافەرەواکانیان گەیشتوون ، هەر بۆیە ، سەرۆک بارزانى بە هەوڵ و تێکۆشانەکانى و کۆکردنەوەى هەموو هێزە کوردییەکان لە ژێر یەک چەتر بە تایبەتى لە قۆناغێکى هەستیارى وەک ئێستاى ناوچەکەدا ، ئامانج و ستراتیژى سەرەکی گەیاندنى دۆزى رەواى گەلەکەى بووە بە لووتکە و بەڕێگەى دیپلۆماسى و لۆژیک و پشتیوانى جیهانییەوە.
بەشێوەیەکى گشتى، گۆڕانکارى و پێشهاتەکان چارەنووسسازن ، سەرۆک بارزانى ، وەک رابەر و رەمزى کوردوکوردستان ، لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ بەدەسهێنانى گشت مافەرەواکانى گەلى کورد ، ڕێبازێک پشت بە پشت و بەدرێژایی مێژوو هەوڵەکانى لە پێناو یەکڕیزى نێوماڵى کورد و ڕووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگى نەیارانى کورد بووە ، چونکە سەرۆک بارزانى و هەموو کوردێکى دڵسۆز پێی وایە کە یەکگرتوویی و تەبایی کورد کلیکى سەرکەوتن و گەیشتنە بە مافى زەوتکراوى سەربەخۆیی کوردوکوردستانە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.