“سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆک کۆمارێکی بێ هەڵوێست”

ڕاژان ستوونی

بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق سەرۆک کۆمار دەبێ پارێزەری دەستور بێت و پارێزگاری لە بنەماکانی دەستور بکات، گەر بێتو بەڕاستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق سەرۆکی هەموو عێراقە یانیش نوێنەرایەتی حزبێکی سیاسی دیاریکراوی هەرێمی کوردستان دەکات؟

بێگۆمان گەر سەرۆک کۆماری عێراق بێت دەبێ هەڵوێستی هەبێت لەهەمبەر ئەو هەموو پێشێلکاریانەی کە دادگای ئێتیحادی فیدڕاڵی عێراق دەکات لە دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی و لە بەرامبەر پێشێلکاریەکانی دەستور هەڵوێست وەربگرێت کە مخابن تاکو ئێستا بۆ یەکجاریش هەڵوێستی دەرنەبڕیوە؛
ئەمەش هەست نەکردنە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ئەو زوڵمەی کە دەرحەق بە گەلی کوردستان دەکرێت بەگشتی.

جێگەی سەرسوڕمانە کە تاکۆ ئێستا بێدەنگی، لە کاتێکدا کە بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی و کوتا بووی بە سەرۆک کۆمار بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی لە ئەستۆ بگریت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە.

گەلی کوردستان دوچاری غەدرێکی زۆر گەورە بوتەوە لە لایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە و پێویستی بە سەرۆک کۆمارێکی ڕاستەقینە و خاوەن هەڵوێست هەیە نەک سەرۆک کومارێک کە لە بەرچاوی ئەودا وەک ڕۆژی ڕوناک غەدر لە گەلەکەی بکرێت و بێ دەنگی هەڵبژێرێت.

لە کوتاییدا دەڵێین: سەرۆک کۆمار لە ئەنجامی بێهەڵوێستیتان و هەست نەکردنتان بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی گەلی کوردستان ڕووبەڕووی بێ موچەیی و نەهامەتی بوتەوە..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.