سەرەقەڵمێکی بچوک لەسەر دیداری سەرۆکی حکومەت و میدیاکاران

پەری محەمەد

ئەو دەرگایەیی سەرۆکی حکومەت کردویەتیەوە بە رووی میدیاکاراندا دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆکی حکومەت نایەویت ھیچ دیوارێک ھەبێت لە نیوان ئەوو میدیاکاراندا سەرەرای ئەوەش ھیچ حکومەتێک وەک کابینەیە نەکەوتۆتە بەر ھێرشی بێ رەحمی راگەیاندنەکان بێ بەلگە کەوتونتە ھۆنینەوەی قسەی نا ڕاست و بێ بنەما ھەر لە دیدارەکە کە ورد سەیری بکەین ھەرچی قسەی دەکرد ھەر ئەو قسانە بون کە رۆژانە دوبارە دەکرێتەوە چەند جارێک سەرۆکی حکومەت داوای بەلگەو داتای دەکرد کەسیان نەیائەتوانی زانیاریەکانیان راست بکەنەوە.

ئەو جۆرە دیدارانە گرنگە ھەبن کاری رۆژنامەنوس گواستنەوەی حەقیقەتە وەک خۆی زۆرێک لە میدیای کوردی غیابی ھەیە بەتایبەت لە بونی شەفافی و ڕاستگۆیی ئەوەی ئێستا جگە لە بۆلەبۆل و گلەیی بێ بونی فاکت ھیچی تر نیە لە کوتایدا میدیا دەتوانێت ڕۆڵی گەورە بگێڕێت لە ئاشتەوایی کۆمەڵگاو دەشتوانێت فەوزا دروست بکات، کە بە داخەوە لە کوردستان ھەست بەم ڕۆڵەی میدیا ناکەین کە کاریگەری ھەبێت لە بونیادنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بەلکو ھەموو بە میزاج کار دەکات بێ بەلگە خەریکی ریزکردن و گواستنەوەی ھەوالێ ناراستن چیان بوێت ئەوە بلاو دەکەنەوە ھەموویان باسی میدیای سێبەریان دەکرد بەلام خۆیان ھەموویان سێبەر بوون سەربەخۆیکم تێدا نەبینی!؟..
پەری محمد

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.