سەرە قەڵەمێک لەسەر بەرەو گۆنگرە
پەری محەمەد
ھەنگاونان بەرەو کۆنگرە ریگا سەرەکیەکەی بۆ نوێبونەوەی حزبە تا لەگەل ئەو گۆرانکاریانە خۆی بگونجێنیت کە لە دەوروبەرو ناوخۆ روودەدەن پارتی تەمەنێکی ھەیە لە خزمەت تیکۆشان بە سەرکەوتنی کۆنگرەو ھێنانە پێشەوەی خوێنی تازەو کادیری دلسۆز بەرگێکی تۆکمەو بەھێز دەکات بە بەری حزبدا.
پێویستە لەکۆنگرەدا کارنامە بۆ لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا دابڕێژرێت بکەوێتە بواری کردار‌و جێبەجێ کردنەوە هاوڵاتی بوون بنچینه‌و پێوه‌ری ماف و ئه‌ركه‌كان بێت،
پێویستە پێداچونه‌وه به‌كۆی سیسته‌مه‌كاندا بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ بكرێت ، دەست بخەینە سەر هەمو برینەکان بەشکست بڵێین شکست،.
ئه‌و دەزگاو مەکتەبانەی پێویستیان به چاكسازی ههیهخەڵکانی پاک چاكسازیان تێدا بكات و لەکوێ پێویستمان به گۆرانكاری هه‌یه گۆڕانكاری لەخۆماندا بکەین .
پێویسته كۆنگره بریارو بەرنامەی خۆی دەستنیشان بکات به پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له كه‌سانی ته‌كنۆكرات و شاره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ دانانی پلانی ستراتیژی و به‌رنامه‌و هێڵه گشتیه‌كان
هه‌موو ئه‌و پرس و تهوهرانەی کران بە پرۆژە پێویستیان به میكانیزمی گونجاو هه‌یه لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێن،ئه‌مه‌ش بەههوڵی دڵسۆزانه‌ی کادرە دڵسۆزەکان دەکرێت،
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم بەهیوام كۆنگره بكرێته وێستگه‌ی پێداچونه‌وه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان و هێنانەدی گۆرانکاری گەورە لە ھەرێمی کوردستان و عیراقدا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.