شاژنە ئیلیزابێسی دوەم بڕیاریداوە بۆ هەتایە دەستبەرداری یەکێک لە حەزەکانی ببێت

شاژنە ئیلیزابێسی دوەم بڕیاریداوە بۆ هەتایە دەستبەرداری یەکێک لە حەزەکانی ببێت و بەو هۆیەوە تاکو لە ژیاندایە خواردنەوەی کهولی بە هەمو جۆرەکانییەوە ناخواتەوە، ئەو بڕیارە لە پای مانەوەی جەستەیەتی بەشێوەیەکی تەندروست.

بەگوێرەی هەواڵی بەشێک لە میدیاکانی بەریتانیا کە سەرچاوەکەیان لە کۆشکی شاهانەییەکانەوە ڕایگەیاندوە، شاژنە ئیلیزابێس مەبەستیەتی خۆی لە ئاکامە خراپەکانی خواردنەوە کهولییەکان بپارێزێت و بەو هۆیەوە دەستبەرداری دەبێت، ئەو بڕیارەی شاژن لەسەر داوای پزیشکە تایبەتەکانی کۆشک بوە.

سەرچاوەکەی ناو کۆشک تەئکیدی کردوەتەوە کە شاژنە ئیلیزابێسی دوەم لەسەر پێشنیار و داوای پزیشکەکانی ئەو بڕیارەی داوە، بەمانایەکی دیکە پەیوەندی بەهیچ جۆرێک لە نەخۆشیی و هۆکاری دیکەوە نییە.

شاژن جەختیکردوەتەوە کە مەبەستیەتی بەرلەوەی خواردنەوە کهولییەکان کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی جەستەی جێبهێڵن، دەستبەرداریان ببێت بۆ ئەوەی دوچاری هیچ جۆرە نەخۆشییەک نەبێت و ناچار بە بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکی نەکرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.