▪ شههید ئیدریس بارزانی سەرکردەیەک بوو، یەکڕیزیی کوردستانی
رێبوار حهمهلاو شوانی
شەهیدی سەركردە ئیدریس بارزانی، كەسایەتیەكی گەورەی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد و سەركردەیەكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو، كەسێكی شارەزا و پسپۆر بوو، لە هەموو ڕوویێكەوە، لەهەر شوێنێك بووایە رۆڵێكی كاریگەری دەبینی لە چارەكردنی كێشەكان، بۆیە دۆست و دوژمنانی كورد زۆر پێی سەرسام بوون.ئیدریس بارزانی، كەسایەتیەكی گەورە و سەركردەیەكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو، بە داخەوە لە تەمەنێكی زوودا ماڵئاوایی كرد، بەڵام ئەو تەمەنەی كە ئیدریس تێدا ژیا، هەر لە لاویەتی و هەرزەكارییەوە خزمەتێكی گەورەی بە رێبازە پیرۆزەكەی پارتی و بارزانی كرد.
لە ساڵی 1944 لە گوندی بارزان لە دایکبووە. کوڕی رابهر ڕۆحی نهتهوهیی كورد مستەفا بارزانییە. لە نێو هەلومەرجی شۆرشی سێهەمی بارزان 1943 – 1945 و بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو کات و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد و ڕووداوەکانی دوای جوانەمەرگ کردنی ئەو کۆمارە هاتۆتە دنیا. ساڵی 1947 مەلا مستەفای باوکی لەگەڵ 500 لە هەڤاڵانی وەک پێویستی و وەڵامدانەوەیەکی واقیعی ئەو کات ڕەوانەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران دەبن.
. ئیدریس ئەو کات تەمەنی 4 ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا دووچاری سەختی و دەربەدەری دەکرێن و بۆ خواروی عێراق دوور دەخرێنەوە. لە لایەن ڕژێمی ئەو کاتی عێراق بۆ ماوەی 11 ساڵ تووشی ژیانێکی پڕ ئەستەم دەبن لە شارەکانی بەسرە، مووسڵ و بەغداد. لەگەڵ ئازار و زەحمەتەکانی ژیانی ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەرانەوەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ عێراق و کوردستان. پاش شۆرشی 14ی تەمووزی ساڵی 1958 کە لەو کاتەدا ئیدریس لە شاری بەغدا خەرێکی خوێندن دەبێت. دوای ئەو دابرانە زۆرە بە دیداری باوکی شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی باو و باپیریان لە خاکی کوردستان.
لە ساڵی 1961 کە شۆرشی ئەیلوول بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدریس بارزانی وەکو پێشمەرگەیەکی ئەو شۆرشە، دەچێتە ئامێزی سەنگەرەکانەوە و ژیان و تێکۆشانی دەست پێ دەکات. بە هۆی لێهاتوویی و ئەو توانایەی هەیبووە هەر زوو لە نێو شۆرش و پارتیدا ئەرکێکی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش. شەهید ئیدریس بارزانی، لە شۆڕشی ئەیلوول لە بواری سەربازی و سیاسی رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەبوو، كەسێكی زۆر شارەزا بوو لە زۆربەی بوارەكاندا، لە تەمەنی 17 ساڵیدا دەبێتە یەكێك لە فەرماندە زیرەك و شۆڕشگێرەكانی كوردستان هزری ئاشتی و یەكسانی و ئازادیخوازی و دیموكراسی بوو، لە بواری دیبلۆماسی زۆر سەركەوتوو بوو، لە بواری كۆمەلایەتی جێگەی خۆی كردبوویەوە، لەناو دڵی هەموو تاكێكی كورددا، كەسێكی سادە بوو و، لەگەڵ پێشمەرگەكان لە سەنگەرەكان وەستاوە، خەمخۆری پێشمەرگە بوو، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێز بوو، لێبوردە بوو.
شههید ئیدریس یەکێک دەبێ کە جێگەی ئومێدی بارزانی نهمر بووە، بۆیە ڕادەبینێ کە شههید ئیدریس گەیشتۆتە ئاستێ پلە و پێ سپاردنی ئەرکی لایەقە، ڕاستەوخۆ تێکەڵی کاروبارەکانی دەکات و زۆر ئەرکی قورسی پێدەسپێری کە سەرکەوتویی ئیدریس لە جێبەجێ کردنیاندا بەدیار دەکەوێت ئیتر دەبێتە جێی متمانە ی مستهفا بارزانی سهرۆك مەسعود بارزانی، له بارهی شههید ئیدریس بارزانییهوه نووسیوێتی؛دەتوانم بڵێم کاک ئیدریس وێنەیەکی پاک و بێگەردی مستهفا بارزانی بوو هەموو سیفاتی لەودا کۆ ببنەوە. دەوری لە ڕێکەوتنامەی 11ی ئادار و وتوێژەکانی ساڵی 1974 لەگەڵ حکومەتی عێراق و لە دوای ساڵی 1975 لە درێژدان بە شۆڕش و پێکهینانی بەرەی جودا و دواتر بەرەی کوردستانی چەند بەرهەمێکن کە ڕۆڵی گرنگی تیایاندا هەبووە. سەبارەت بە هێڵی جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان توانی دیپلۆماسیانەی دوای ساڵی 1975 بە شێوەیەکی سەرەکی بناغە دروستکەری بووە چونکە شارەزا و کارزان و رژد و بە پەرۆش بووە لە دروست کردنی پردی پەیوەندی لەگەل ئەوانی تر.
تێکۆشان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە تایبەتی لە دوای ساڵی 1975 بەڕادەیەک بووە کە بناغەیەکی پتەوی دروست کردووە و لە دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆرشی گوڵاندا داینە مۆی ڕێکخستنەوە و هەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە. ئیدریس بارزانی هەول و ململانێ لەگەڵ هەلو مەرجەکەدا و مێرخاسانە شان دەداتە بەر ئەرکی ڕێکخستنەوە و چۆشدانی شۆرش و زیندە بە چاڵکردنی پیلان و گرفتەکان بکات. هەر دوای هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی و پێشکەوتنخوازدا کە لە ساڵی 1976 بەرپا بووە و دەبێتە سەرپەرشتکاری ئاوارەکانی دوای نسکۆی 1975 لە ئێران. ئیدریس بارزانی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەبوو کە چاونەترس و بوێر بوو لە بڕیار دان و هەنگاونان بەرەو ئایندەی کوردستان و، یەکێک لە کەسە کۆڵنەدەرەکان بووە و داوای شۆڕشی کردووە بەرانبەر بە دوژمنەکانی و گوتوویەتی\:ئێمە دەبێت ببینە قوربانیی گەلەکەمان، ئەم شایەتییە نەیارەکانی بۆیان داوە.
ئیدریس بارزانی قەت خۆی لە پێشمەرگەکان جیا نەکردووتەوە بە سادەیی ژیاوە و هەرشەوە لە بن ئەشکەوت و بن بەردێک بەبێ جیاوازی هەڵیکردووە. لەگەڵ خوێندنەوە و نووسیندا هاورێ بوونە و لە دارشتن دا توانای زۆری هەبوە بە هەرسێ زمانی کوردی وعەرەبی و فارسی خوێندوویەتەوە و نووسیویەتی. بایەخی بە بوارەکانی نەتەوایەتی و ئایین و ئەدەب و مێژووداوە زۆربەی شیعرەکانی ئەحمەدی خانی و مەلای جەزیری و وەفایی لە بەربووە. ههر له بارهی شههید ئیدریس بارزانییهوه ،نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ: شەوانە تا درەنگ دەێخوێندەوە و دەینوسی هەردەم کتێبی پێ بوو خولیایی کتێب خوێندنەوە بوو تەنانەت لە ناو ئوتۆمبێلیشدا دەیخوێندەوە، وێڕای ماندووبوون و ئەرکی قورسی خەبات خوالێخوشبوو و لایەنی و پێگەیاندنی ئێمەی فەرامۆش نەدەکرد، بۆ ئێمە بە کچ و کوڕە وە هێژاترین مامۆستا بوو من هەمیشە لەگەڵیدا بووم بەر لەوەی ماڵئاوایی بکا بە حەق وەکو دوو دۆستمان لێ هاتبوو شەوانە بە یەکەوە کتێبمان دەخوێندەوە گفتوگومان دەکرد.
شههید ئیدریس بارزانی سەرکردەیەک بوو، یەکڕیزیی گەلی کوردستانی ویستووە، هەموو شایەتی بۆ دەدەن کە ئەو ئەندازیاری بەرەی کوردستانی بووە، ئەو بووە حزبە کوردستانییەکانی لەیەک بەرە کۆکردووەتەوە و ڕێکیانی خستووە، بۆ ئەوەی کۆتایی بهینێت بە ناکۆکییەکانیان ، ئهمهش بووه ههوێنی بهرهی كوردستانی و دواتر راپهڕین و بهرههمهاتنی پهرلهمان ، حكوومهت و سهرۆكایهتیی ههرێم و شانازییهكانی . بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتووشماندا تەنیا بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان دەتوانرێت تێپەڕێنرێت، لەمەیش زیاتر واقیعبینیی سیاسیی شههید ئیدریس بارزانی لەو خاڵەدا دەردەكەوێت كە زۆر باش لەناو ئەو واقیعەدا دەستنیشانی هۆكارەكانی كردبوو، ئەویش ئەوەیە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانه كه كلیلی سهركهوتن و گهیشتن به مافهرهواكانی كوردستانه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.