” شوڕەشی ئەیڵولی گەورە دەسکەوتێکی زێڕینی کوردە لەمێژوودا “

جێگر ڕەشید هەرکی
بەرزۆ پیرۆزبیت سالیادی شوڕەشی ئەیڵولی گەورە ،
لە ۱۱ ی ئەیڵولی سالی ۱۹٦۱ شوڕەشی گەورەی ئەیڵول بەسەرکردایەتی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد (مستەفا بارزانی) و هەڤاڵانی هەلگیرسا ،
ئەم شوڕەشە گەورەیە لەدوای ئەو هەموو کارە شوفێنیی و نەهامەتی و دەردەسەری و زوڵم و ستەمە هات کەحکومەتی عێراق بەسەری کورد و کوردستانی دەهینا و نەیان دەهێشت کورد ئارام و خاوەن ماف و بریاردان بن و زمانی دایک و قسەکردنی کوردیان لە کورد حەرامکردبوو کوشتن و برین و تاڵانکردن و ئەنفالیان لەسەر کورد حەڵالکردبوو، ڕۆژ نەبوو لە ژێڕ گرمەی تووپ و دەنگی فڕوکە ناوچەیێکی کوردی توپباران نەکرێت و دۆکەڵ لێ بەرز نەکرێت ، لەم ناخۆشی و مەینەتیەدا گەنج و ڵاوی کورد دەبوونە قوربانی و شەهیدی دەستی حکومەتە شوفێنیەکەی عێراق ، ئەمە وایکرد ڕێبەری گەورەی کورد (مستەفا بارزانی نەمر) بەیاوری هەڤاڵانی پێشمەرگە بیر لەهەلگیرساندنی شورەشێکی سەرتا سەری و گەورە بکەنەوە بو ئەوەی کورد و کوردستان لەدەست ئەم حکومەتە شوفێنیە ڕزگاربکەن و هیواو ئومێد بو کورد بگەڕێننەوە، ئەوەبۆ لە ۱۱ی ئەیلولی سالی ۱۹٦۱ بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی سەروکی پارتی دیموکراتی کوردستان شوڕەشی گەورەی ئەیڵول هەلگیرسا ، لەم شۆڕەشە گەورەیەدا پێشمەرگە قارەمان و دڵێرەکانی کوردستان لە ژێر سلۆگانی “کوردستان یان نەمان” بەرگریێکی توکمەیان کرد بەرامبەر بە دۆژمن توانیان گۆرزێکی کۆشندە بەڕوی دوژمن بوەشێنن و سەرکەوتن بەسەریان دا تۆماربکەن ، ئەم شۆڕەشە بۆیە سەرکەوتنێکی گەورەی کورد لەمێژووی کوردایەتیدا بەرامبەر بە دووژمن.
شوڕەشی مەزنی ئەیڵول پڕ بایەخترین شوڕەشی کوردی بوو ، چونکە ڕێککەوتنی بەیاننامەی ۱۱ی ئازاری ساڵی ۱۹۷۰ لێکەوتەوە کە دواجار حکومەتی عێراقی هێنایه ژێر بار و مافی (ئوتونومی) بو کورد و چەندین بریاری تری بەرقەرار کرد ، ئەمە لە مێژووی کوردستاندا بویه خالێکی زێرین و موعجیزەیێکی گەوره کە دوژمنی ناچارکرا دان بە مافی ئوتونومی دانێت بو کورد و کوردستان .
لەکوتایدا هەزاران سڵاو لەسەر گیانی پاکی شەهیدانی شوڕەشی ئەیڵول و هەموو شەهیدەکانی تری کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.