شينی بافێل بۆ حوسێن نیە بۆ هەریسەکەیە

نەوزاد محەمەد

بەر لە ١٦ ساڵ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق کە پشکی کوردە و بە دەستپێشخەری جەنابی ڕابەر و مەرجەعی کوردان سەرۆک بارزانی درا بە یەکێتی نشتیمانی کوردستان.

لەو کاتەوە و تا ئێستا لە چوار خولی سەرۆکایەتی ئەم پۆستە بە دەست یەکێتی یەوە بووە.

لە کاتێکدا بە پێی دستور دەبێ سەرۆک کۆمار پارێزەری دستور و مافەکانی تەواوی گەلانی عیراق بێت، و یەک لەوانە مافە یاسایی و دستوریەکانی گەلی کورد، بەڵام بە پێچەوانەوە بە ماوەی ١٦ ساڵ دا جگە لە پشتگوێ خستنی مافەکانی گەلی کورد، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە دروست کردنی کێشە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال و خستنی کۆسپ لە رێگای بە دەست هێنانی مافە دستوریەکانی هەرێمی کوردستان، هیچی تر نەکراوە، زیاتریش لەوە رێخۆشکەر بوونە بۆ لایەنەکانی دژە کورد و دەستیان کە زیاتر فشاربخەنە سەر کورد و تا دەگاتە ئەوەی دەستیان بخەنە ناو ئەجندا دەرەکیەکانی دژی کورد.

بەردەوامیش لە لێدوان و ڕاگەیاندنەکانیان باسی ئەوەیان کردووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار تەنها پۆستێکی تەشریفی یە و لەسەر ئاستی سیاسی و نێۆ دەوڵەتی هیچ کاریگەری نیە.

کە چی بەردەوام هەوڵیان داوە ئەو پۆستە لە دەست خۆیان بمینێت و وەکو میرات لێی دەروانن، بە تایبەت لەم دوو خولەی دوایی دا کە بافێل تالبانی شەری مان و نەمانی لەسەر دەکات !.

باشە کە پۆستێکی تەشریفی و ئەوەندە گرنگ نەبێت، هۆکار چین ئێستا یەکێتی بە گشتی و بافێل بە تاییەت شەری بۆ دەکەن ؟.

وەکو گوتمان شینی بافێل بۆ حوسین نیە، بەڵکو بۆ هەریسەکەیە ..

با روونی بکەینەوە :-

گروپی خیانەتکاری ١٦ ئوکتۆبەر کە شاری کەرکوکیان ڕادەستی حەشدی شیعی کرد، دواتر حەشد بەڵێنەکانی بۆیان نەبڕدە سەر بۆیان و هیچ دەستکەوتیان دەست نەکەوت، بە پێچەوانەوە ئەو دەستهەڵاتەی پێشتر لە کەرکوک هەیانبو ئەوەشیان لە دەست دا، گروپی ١٦ ئوکتۆبەر کەوتنە دۆخێکی ئاڵۆزەوە.

خیانەتەکەیان بووە هۆی ئەوەی دەستهەڵاتی فەرمی و سیاسی لە شاری کەرکوک لە دەست بدەن، لەسەر ئاستی عیراق پێگەی سیاسی یان لاواز بێت، لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی متمانەی خۆیان لە دەست دا و پشت گوێ خران.

ئەمەیان بۆ شەخسی بافێل زەنگێگی مەترسیدار بوو، کە لەوانەیە لە داهاتوو دا توشی کێشەی یاسایی ببنەوە، بە تایبەت لەسەر بابەتی خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەر.

تاکە رێگا بۆ دوور کەوتنە لەو دۆخە و خۆ پاراستن، مانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارە بە دەست یەکێتی یەوە، تەنها بە رێگای ئەو دەستهەڵاتە دەتوانن خۆیان لە رووبەرووبونەوەی یاسا و دادگا و سزادان بپارێزن، لە کاتێکدا کە سزای خیانەتی نەتەوەییش پەتی سێدارەیە.

ئەگەر هاتوو ئەو پۆستە بە دەست یەکێتی یەوە نەما و بۆ نمونە کەوتە دەست پارتی، وە لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕاڵ حکومەتێکی نشتیمانی دامەزرا، ئەو کات هیچ رێگریەک لەبەدرەم دادگایی کردنی گروپی خیانەتی ١٦ ئوکتۆبەر نامینێت و نەک هەر چارەنوسی ئەم گروپە بەڵکو خۆدی یەکێتی وەکو حزب دەکەوێتە مەترسیەوە.

ئەوەی شەرەی ئێستا بافێل دەیکات و وا خۆی نیشان دەدات لە پێناو پۆستی سەرۆک کۆمارە، هیچ ئەسل و ئەساسی بۆ نیە، بەڵکو شەرەکەی تەنها لە پێناو مانەوەی خۆیەتی و خۆ پاراستن و دور خستنەویە لە رووبەروو بونەوەی یاسا و دادگایی کردنە.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.