شۆرەشێک لە ئاوەدانی

نەوزاد محەمەد

دوای تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی.

کە سەرەتایەکی پڕ لە کۆسپ و بەرەنگاربونەوەی واقعێکی پڕ کێشەی جۆراوجۆری لە پێش بوو.

لە ماوەی ئەو سێ ساڵە دا، سەرەڕای کۆسپەکان، کاری زۆر و خزمەتێکی زۆر پێشکێش بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە تەواوی سیکتەرەکانی فەرمی و کۆمەڵاتی، هەوڵی پێویستی دراوە، لە پێناو رێکخستنەوە و فەراهەم کردنی کەشوهەوای گونجاو و رێخۆشکەر بۆ گەشە کردنی زیاتر.

دوای سێ ساڵ و ئەوەی ئێستا دەیبینین، دەتوانین بڵێین شۆڕەشێکی ئاوەدانی بووە، بە پێی پلانێکی ستراتیجی توکمە و دڕێژ خایەن دەست بە گۆڕانکاری کراوە بەرەو ئاوەدانی و شارستانیەت.

  • لە رووی ئیداری یەوە دامەزراندنی ژمارەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆ و بەرێوەبەرایەتیەکان.
  • گرنگی دان بە سەرچاوەکانی ئاو، بگرە پرۆژەی دابین کردنی ئاو و نوێژەنکردنەوە و تا دەگاتە پرۆژەی ژمارەیەک لە بەنداو.
  • گرنگی دان بە کەتی کشتوکاڵ و بەرهەمە ناوخۆییەکان و ساخ کردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیاران.
  • گرنگی دانی زیاتر بە کەرتی تەندروستی و پەروەردەیی.
  • گرنگی دان بە ڕێگا و بان و ئەنجامدانی ژمارەیەکی بەرچاو لە پرۆژە.
  • بەردەوام بوون و چڕتر کردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و چەسپاندنی دادپەروەری.
  • پلان دانان بۆ ژمارەیک لە پرۆژە لە کەرتی نەوت و گاز، کە پێکەی ئابوری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بە هێزتر دەکات.
  • پلان دانان بۆ ژمارەیەک پرۆژەی گرنکی وەکو فرۆکەخانە و هێڵی شەمەندەفەر.
  • پلانی دامەزراندنی ژمارەیەک لە کارگە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەرهەم هێنان.
  • هەوڵی بەردەوام بۆ روخساندنی هەڵی کار بۆ هاووڵاتیان لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی ژیان و نەهێشتنی بێکاری.

کە ئەم هەنگاوانە بەشێکی گرنگن لە چوارچێوەی بەهێز کردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان.

لەوانەیە لای تاک وا بیر بکرێتەوە، کە ئەم کارانە ئەرکی ئاسایی حکومەتن و هیچ شتێکی جیاواز نەکراوە.

بەڵام ئەگەر کۆسپەکانی بەردەم کابینەی نۆیەم لە سەرەتای دەست بەکاربونیەوە، بینینە پێش چاوی خۆمان، لە ” کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بڕینی بودچەی هەرێمی کوردستان، کەم دەرامەتی و نەبونی توانا لە دابین کردنی موچە و خەرجی پێویست، بەرەنگاریونەوەی کۆڕۆنا، بابەتی ئەمن و ئاسایش، تەحەدا دەرەکی و ناوخۆییەکان”.

ئەو کات بۆمان روون دەبێتەوە کە ئەوەی لە سەرەتاوە ئەنجامدراوە کەم نەبووە، ئەوەی ئێستا ئەنجام دەکرێت لە توانای حکومەت زیاتریشە، ئەوەی خراوەتە بەرنامە و پلانی کار لە داهاتوو زۆر لەوە گەورترە کە پێشبینی مان بۆ دەکرد.

ئەمانە هەمووی کاری زۆر گەورەن کە لە دۆخێکی نا سەقامگیر دا جێ لە جێ کراون، لەوانەیە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و بودچەی ساڵانەی خۆی نەتوانێت لە ماوە کورتەدا بەو شێوەیە خزمەت بە هاووڵاتیانی خۆی بکات.

سەرەڕای کەموکوڕیەکان، بەڵام ئەوەی پێش چاوە بە شۆڕەشێکی ئاوەدانی دەبیندرێت.

دان پێنان بە لێهاتوویی و کارایی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیشتیوانی لە حکومەت و هەنگاوەکانی، ئەرک و بەرپرسیارەتیە دەبێ تاکی کورد بە ویژدانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.

لێک نزیک بوون لە نێوان هاووڵاتی و حکومەت، پەیدا بوونی متمانە، هۆکاری زیاترە بۆ گەشە کردن و روو لە شارستانیەت و خۆشکوزەرانی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.