به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك ئافره‌تیان ده‌ستگیركردووه، كه له بازاڕه گشتییه‌كانی پایته‌خت دزیان له خه‌ڵك كردووه.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت له بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون، دزیان كردبوو.
راشیگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌تانه له بازاڕه‌كانی له‌نگه و سورچیان، بڕی جیاوازی پاره‌یان له ئافره‌تان دزیووه، دواتر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
جه‌ختیكرده‌وه، له تاوانێكی جیاواز، دوو ئافره‌ت له رێگا گشتییه‌كان ئۆتۆمبێلێكیان راگرتووه و له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌وتوون، تا گه‌یشتنیان، شۆفێره‌كه خه‌ریك ده‌كه‌ن و دواتر بڕی دوو ده‌فته‌ر دۆلاریان لێ دزیووه.
روونیكرده‌وه، ئافره‌تێكی به‌ره‌گه‌ز غانی له ماڵێكدا كارگوزار بووه، بڕی 2100 دۆلاری خاوه‌ن ماڵه‌كه دزیبوو، دواتر خۆی شاردبووه، پۆلیس ده‌ستگیری كرد.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.