شۆڕشی ئەیلول سەرتۆپی شۆڕشەکان بوو
نجم الدین محمد قەراجی
لە دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەوسای عێراق عبدالکریم قاسم، پارتی دیموكراتی كوردستانی وەك حزبێكی کوردستانی دیارو ئاشکرا، هەڵوەشاندەوە و لە بەڵێنەكانی پەشیمان بووە کە مافەكانی كورد لە چوارچێوەی عێراقدا پێشیل کرد، بەڵینەکانی خۆی نەبردە سەر، دەستی کرد بە گرتن و ڕاوەدونانی کادیر و ئەندامانی پارتیمان، شەڕ فرۆشتن بە کورد بۆیە بارزانی نەمری ناچارکرد،دەست بە خەباتی سیاسی نهێنی و خەباتی چەكداری بکات، بڵێسەی ئاگری شۆڕشی ئەیلوول چەخمخاخەی دا لە یانزەی ئەیلول ساڵی 1961،
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەستی پێکرد بە سەرۆکایەتی باوکی کورد بارزانی نەمر، کە شۆرشێکی سەرتاسەری بوو، لە زاخۆ تا خانقین شۆڕشێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ گەلی کوردستان دەستەبەرکرد،
ئەوکات جیهان لەنێوان دوو جەمسەردا دابوو هەردوو ووڵاتی زلهێز امریکاو یەکێتی سۆڤیه ت بوو، تا ڕادەیەک بۆ شۆڕش ناخۆش بوو بەڵام شوڕشی ئەیلول شۆڕشێکی گەورەبوو، پەل و پۆی هەموو کوردستانی گرتەوە تا دە دەهات شوڕش بەهێز دەبوو ئەو کات شۆڕشی ئەیلول زۆر پێویست بوو، شوڕشێکی بەمانای ووشە نەتەوەیی بوو .
زۆری نەخایاند شۆڕش لەخانەقینەوە تا زاخۆ بووە راستیەكی تەواو، بەگوێی هەمو تاکی کورد گەیانرا، رۆژ دوای رۆژیش متمانەی خەڵك بە بارزانی و بەشۆڕش بەهێزتر دەبوو، شۆڕشی ئەیلول پێوستی بوو چونکە ڕژێمی عێراق، کوردی دەچەوساندەوە بچووکترین مافی بەگەلی کورد ڕەوا نەدەبینی، خوێندنی بەزمانی خۆی نەبوو مەبەستی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی کورد بوو، ئیتر شۆرش چەکەرەی کردوو ڕۆژ بەڕۆژ گەلی کورد ڕووی لەو شۆڕشە پیرۆزە دەکرد، بەهەموو چین و توێژێکەوە چەندین داستان و نەبەردیان تۆمارکرد، تا ساڵی 1970 لەمانگی ئازاردا ڕێکەوتننامەی نێوان شۆڕشی ئەیلول و ڕژێمی ئەوسای عێراق، کە بووە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان هەردوولا چەندین بڕیاڕ بەگەلی کورد درا، لەوانە دان بەمافی گەلی کورد نرا حوکمی زاتی، ڕایەگەنرا زۆری پێنەچوو عێراق هیچی لەڕێکەوتنەکە جێ بێجێ نەکرد، پاشگەز بووە لە ڕێکەوتننامەکە لەساڵی 1974 ڕژێمی عێراق شەڕی دەست پێ کردەوە، شۆڕش ی ئەیلول چۆکی بە دوژمن دا و ڕێژێمی عێراق تووشی شکستی گەورە هات هەر بۆیە لەساڵی 1975 ڕێکەوتننامەی جەزائیری دژ بە شۆرشی ئەیلولی مەزن لەنیوان شای ئێران و عیراق دژ بە بزووتنەوەی گەلی کورد، کرا بە خەیاڵی پوچی خۆیان کورد سەرکوت دەکەن بۆ ئەوەی جارێکیتر شوڕش نەکەن، بەڵام بێئاگا لەوەی کە کەسەرۆک مسعود بارزانی درێژە پێدەردەری ئەو ڕێبازە پیرۆزەی بارزانی نەمرە و شوڕش و بەرخودان، ناوەستێت تا ناگاتە سەربەخۆی کوردستان سەرۆک مسعود بارزانی
هەمان ئامانجی هەبوو، ئەویش برەودان بەدیموکراسی پێکەوە ژیان لە نیشتمانێکی ئازاددا تا ڕۆژی سەربەخۆبوونی کوردستان،
لە یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی مەزن ، درود بۆ گیانی باوکی نەتەوەی کورد، بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی جوانەمەرگ سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان و بنەماڵەی سەربەربەرزی شەهیدان و پارتیە دڵسۆزەکان.ـ
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.