شۆڤیینەکانى عێراق دوژمنى هەمیشەیی و سەرسەختى کوردستانن


رێبوار حەمەلاو شوانى

دواى ئەوەى دەسەڵاتدارانى عێراق خۆیان لە 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 بە چەک و میلیشیا و چەکدارى تیرۆریستى خۆیان بەرانبەر بە کوردستان تاقیکردنەوە و گورزى کوشندەیان بەرکەوت ، ئێستا تاکە کارتى بەردەستیان ئابوورى و داراییە کە لە دژى هەرێمى کوردستان بەکارى دێنن ، ئەمە لەکاتێکدایە ، هێشتا ئاسەوارەکانى تاوانى ئەنفال و کیمیاباران دژى ئەم گەلە ستەملێکراوە ناسراوەتەوە و ئەو زامە ماوەتەوە ، بەڵام زێهنیەتى دیکتاتۆرى و ئازاردانى گەلى کورد درێژەى هەیە .


ماوەى زیاتر لە 10 ساڵى هێزوگروپە شیعى عەرەبى بە شێوەیەکى دڕندانە ڕێگری دەکەن لە لەوەى کە هەرێمى کوردستان بە مافەرەواکانى بە تایبەتى بودجە و مووچەى شایستەى خۆى بگات ، لەکاتێکدا هەولێرى پایتەختى کوردستان هەموو پابەندییەکانى بەرانبەر بە بەغدا جێبەجێکردووە ، بەڵام فاشیزمەکانى عێراق بەردەوام بیانوویی بێ پاساو دەهێنەوە .
ئەم هێرش وپەڵاماردانانە لەکاتێکدایە ، کە هەندێک کەس و لایەنى بەناو کوردى چەند ساڵێکە بوونەتە دەم ڕاست و سیخور و چاوساغى شۆڤێنییەکانى بەغدا و دژە کوردەکان ، پشتیوانى سیاسەتە دوژمنکارییەکانى بەغدا دەکەن بەرامبەر بە کوردوکوردستان و سیاسەتى گەمارۆدان و برسیکردن.
هەنگاوەکانى بەغدا هەر لە بڕینى بەشە بودجە و دواتر هێرشى سەربازى و مووشەکى و درۆنى و تا بەکارهێنانى دادگە فیدڕاڵى و لەکارخستنى پەرلەمان و کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کوردستان و ئینجا ڕێگریکردن بە فرۆشتنى نەوتى کوردستان ، سیاسەتى برسیکردن کە هەموویان یەک پیلان و یەک ئامانجە و دوژمنکارییە بەرانبەر بە کوردستان و لاوازکردنى سەنگ و پێگەى
ئەو دوژمنکارییەى عێراق بە پاڵپشتى وڵاتانى هەرێمى تەنها دژى پارتى نییە ، بەڵکو لە دژى هەموو گەلى کورد ، ئەمە سیاسەتى شۆڤیینزمى شیعەیە ، کاتى ئەوە هاتووە بە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست ڕووبەڕووى دوژمنکارییەکانى بەغدا ببینەوە .


گۆڕانکارى و ڕووداوەکانى ناوچەکە و تێکشکانى هیلالیی شیعى و ئێران وایکردووە کە پێگەى عێراق و میلیشاکان لاواز کردووە ، بۆیە ، کاتى ئەوە هاتووە و دەرفەتێکى گرنگە بۆ هەرێمى کوردستان تا ڕووبەڕووى بەغدا و سیاسەتە دوژمنکارییەکانى ببینەوە ، هەموو هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەکان بە عێراق بڵێن کە ئیتر بەسە ستەمکارى و ئازاردانى گەلى کورد ، دەبێ فشارەکە بە شێوەیەک بێت بە عێراقى شۆڤێنیزمى شیعى بڵێن کە یان جێبەجێکردنى مافە دەستوورییەکان و یانیش کشانەوە لە پرۆسەى سیاسى عێراق ، بەدڵنییاییەوە ، یەکریزى و تەبایی کورد و ڕەچاوگرتنى بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان شکست بە سیاسەتى شۆڤێنیزمى شیعى عەرەبى دژى بە گەلى کورد دەهێنێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.