شێخ ئەدهەم ، د ماوەیەکێ کێم دا دێ ڤەگەرێمەڤ کوردستانێ

دەقی راگەیێندراوەکەی ئەدهەم بارزانی ”

خوشکان و برایانی بەهاگرانسلاو و حوورمەتی بێ پایان دوای ئەوەی بە مەبەستی سەفەر و ھەندێک چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەک لەدەرەوەی کوردستان بووم ئێستا بە لوتفی پەروەردگاری مەزن باشم بەرەو وڵات و خاکی پیرۆزی نیشتمان لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێمەوە . ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە،  بە ھۆی ھەلوێستەکانم لە مەڕ داگیرکردنی خاکی کوردستانی وڵاتمان ، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من و وڵات لەیەک دوور ناخاتەوە. ئەوەی من باسم لێکردووە و ھەلوێست و بۆچونەکانم گۆڕانکارییەکیان بە سەردا نەھاتووە و ئەوەی داکۆکی لێ دەکەمەوە ئەوەیە، کە لای من پرسی پارێزگاری لە نیشتمان و هەڵوێستی دژە داگیرکاری، بڕیاری هەمیشەیین و من بەردەوام لەسەر ئەو هەڵوێستە دەمێنمەوە و هەرگیز لەو هەڵوێستە نشتمانیانە پاشەکشە ناکەم . بێ ئەندازە سوپاسگوزاری و پێزانینم بۆ نیگەرانی و لێپرسینەکانتان هەیە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و لە ھەندەران بە تایبەتی  کە لەو ماوەیەدا بۆ برای خۆتان هەتانبووە و ھەمیشە لە رێزەکانی پێشەوەی خزمەتکردن و خزمەتکاری ئێوەی ئازیزدام لە ھەر شوێنێک بم. 

براتان ئەدهەم بارزانی

١٨-٦-٢٠٢١

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.