شێری ئەشكەوتیان دۆزیوەتەوە
زاناكان ڕایانگەیاند، لە بەستەڵەكی سیبیریا بەچكەی وەك ناویان لێنا شێری ئەشكەوتیان دۆزیوەتەوە بەباشی لە خاكی بەستەڵەكی ناوچەكە پارێزراوبووە، بەر لە (28) هەزار ساڵ لەوێ ژیاوەو تائیستا شیری ووشكبووی دایكی لە گەدەیا ماوە.
بەپێی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری (Quaternary journal) دا بڵاوكراوەتەوە، ناویان لەم بەچكەیە ناوە (سپارتا) لە ڕووباری سیمۆی لیاخ لە ناوچەی یاكۆتا لە ڕووسیا ساڵی (2018) دۆزراوەتەوە، هەروەها ساڵی پێشتر بەچكەیەك دۆزرایەوە ناویان لێنا (بۆریس).
توێژینەوەكە دەشڵێت، هەردوو بەچكەكە لەیەك جێگە لە دووری (15) مەتر لەیەكتر دۆزراونەتەوە، بەڵام هەزارەها ساڵ نێوانی ژیانیان بووە، بەچكەی بۆریس نێرە بەر لە (43) هەزار ساڵ ژیاوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.