شەڕی قاراوا !
- حامید گەوهـــەری
گەڕانەوە بۆ مێژوو
شەڕی قاراوا !
ڕۆژی ۱۹٤٦/٤/۲۹، چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سوپای ئێران بە بەرنامەیەکی پێشوەختە و به چه‌کی سوک و قورس له سێ لایه‌نه‌وه هێرشیانکرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان له به‌ره‌ی “قاراوا” که گوندی “سه‌را” له‌سه‌ر جاده‌ی سه‌قز بۆ بۆکان داگێر بکەن. پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بارزانی کە بەرپرسی پاراستنی ئەو ناوچەیە بوو، زه‌بری قورسی لە هێزەکانی دوژمن دا و پاشه‌کشه‌یان پێکردن!
له‌و شه‌ڕه‌دا ١١٠ چه‌کداری سوپای ئێران کوژران و ٤٠ که‌سیشیان لەلایەن پێشمەرگەکانەوە به‌دیل گیران. پێشمه‌رگه‌کان، دیله‌کانیان به‌ڕێگای گوندی “حه‌مامیان”دا گواسته‌وه بۆ مهاباد. خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌ر ڕێگا و شاری مهاباد کە به بینینی دیلەکان سه‌ریان سوڕما بوو. هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌جوڵا و شانازییان به‌بوونی خۆیان و لێهاتوویی بارزانییه‌کانه‌وه ده‌کرد و فرمێسکی شادییان هه‌ڵده‌ڕشت(١).
لەو بارەیەوە، ڕۆژی ۱۹٤٦/٥/٥، پێشەوا قازی محەمەد کە خەریکبوو لەگەڵ حاجی بابا شێخ بچێت بۆ تەورێز، لە وتارێکیدا بە سەرۆک عەشیرەتەکانی مەنگۆڕ، مامەش، گەورک و قەرەپاپاخی ڕایگەیاند برایانی خۆشەویست لە شەڕی ساڵح ئاوادا کە هێزێکی ٧٠٠ کەسیی فارسان دەیانویست بۆلای سەرا بێن، پێشمەرگەکانی بارزانی پێشیان پێ‌گرتن و ١١٠ کەسیان لێ کوشتن و ٤٠ کەسیشیان لێ بەدیل گرتن و زیانێکی زۆریشیان پێ گەیاندن، بەبێ ئەوەی کە یەک پێشمەرگە لوتی لە خوێن بێت(٢).
هەرلەو بارەیەوە ژه‌نڕاڵ حه‌مه ڕه‌شید خان فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان و سه‌را، ڕۆژی ۱۹٤٦/٥/۲ له نامه‌یه‌کدا بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نووسی:
بابه‌ت: سوپاس کردن له قاره‌مانه‌تی هێزه‌کانی بارزانی
١- به که‌مالی روو سوری و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌رزی کرده‌وه‌ی خارهق العادهی هێزی بارزانی و ئه‌فسه‌ر و سه‌رکرده‌کانتان به عه‌رز ده‌گه‌یه‌نم. هه‌رچه‌نده به نوسینی ژماره ١٤٦- ١١/٢/١٣٢٥- ١/٥/١٩٤٦ موختهسری ئه‌وم تقدیم به ستادی کل کردوه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌وای به‌رزیش له رشادهتی ئه‌م برا بهقیمهتانهم ئاگادار بکه‌م ئه‌وه نمونه‌یه‌کی قابیلتان عه‌رز ده‌که‌م.
٢- له ڕۆژی ٩/٢/١٣٢٥ سه‌عاتی ١١:١٠ پیش نیوه‌رو دوژمن بۆ جیهه‌ت سه‌را له ناکاو هجومی کرده سه‌ر قاراوا که له‌ژیر نظارهتی به‌کر ئاغای حه‌ویزی دا بوو و له جیهه‌تی سه‌را هجومی استحکاماتی سه‌رای کرد که له‌ژێر نظارهتی میرحاج دابوو. جیهه‌تی تریشیان ڕووی کردبووه ئه‌و شانه‌ی که جناحی ڕاسته کێوی بالوقای پی ده‌ڵێن و له‌ژێر نظارهتی مسته‌فا خۆشناودا واقع بوو. له‌و وه‌خته‌ی که دوژمن له هه‌موو لایه‌که‌وه خه‌ریکی تقدم- پێشره‌وی) و ئاگرباران بوو، پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بارزانی یه‌ک به یه‌ک به نهایه‌تی حه‌ماسه‌تی و نه‌شڵه‌ژان گوێیان له اوامری فه‌رمانده و قیادی خۆیان ڕاگرت و به وێنه‌ی نظامی مودهربی ده‌وڵه‌تی و صرفا ته‌تبیقی ئه‌و پروگرامانهیان ده‌کرد که له ته‌رف قیاده و سه‌رکرده و افسران دهبێژرا به اندازهیهک له ئیقدام و فنونی جه‌نگ و نیشان گرتن و هه‌ڵمه‌ت بردن شاره‌زا بوون که قه‌ڵه‌م له نوسینی عاجزه.
٣- سه‌رکرده‌ی بارزانی، ئاغای میرحاج، ئاغای به‌کر ئاغای حه‌وێزی، ئاغای مسته‌فا خۆشناو و وه‌هاب ئاغای ناوه فوق العاده سه‌ربه‌رزیان کردم حقیقتهن خزمه‌تی ئه‌و چوار زابته گنجه به هه‌موو مهعنایهکهوه تقدیر ده‌کرێ. ئه‌وه له شه‌ره‌فیکی سیاسه‌تی خاوین دین و هه‌ر چواریان شایسته‌ی سوپاس و خه‌لات کردنن و رێوڕه‌سمی سه‌ربازی حوکم ده‌کات به باره‌گای مه‌زنی کۆمار بناسرین و سوپاس له پالهوانهتیان بکری. له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌که‌م چۆنیه‌تی ئه‌و عه‌مه‌لیاته سهرکهوتووە له دۆسیه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌واندا ڕاگرن. به پێویستی ده‌زانم که جه‌نابتان به شێوه‌ی ڕه‌سمی ئه‌م فه‌رماندانه خه‌ڵات بفه‌رموون.
٤- جێگره‌کانی ئه‌و فه‌رماندانه، به‌رێزان محمه‌د ئه‌مین میرخان، مامه‌ند مه‌سیح، ساکۆ و خۆشه‌وی خه‌لیل که ئه‌وپه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ریان پیشاندا، خه‌ڵات کردنیان پیویسته. له‌به‌ر ئه‌وه داوای دانی پله‌ی باڵا بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه حه‌ماسه خولقینهرانه ده‌که‌م، که له عه‌مه‌لیاتی ئه‌وان سوپاس بکرێ.
٥- له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ زەعیمی گه‌وره مه‌لا مسته‌فا قسه‌م کردوه، به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ ڕای من هاوده‌نگن.
فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان و سه‌را(٣)
١- بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد ١٩٣١- ١٩٥٨، لاپه‌ڕه‌ی ١٥٤ و ١٥٥، نوسینی مه‌سعود بارزانی.
٢- ڕۆژنامه‌ی کوردستان، بلاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حزبی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٤٦، لاپه‌ڕه‌ی ١، شه‌ممو ٢١ بانه‌مه‌ری ١٣٢٥، ١١ مه ١٩٤٦.
٣- ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان (نامه و دۆکومێنت)، کۆکردنه‌وه‌ی مه‌حمود مه‌لا عزه‌ت. چونکە نامه ده‌ستنوسه‌که‌ی حه‌مه ڕه‌شید خان له کتێبی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان (نامه و دۆکومێنت)، به ته‌واویی نه‌ده‌خوێندرایه‌وه، به‌شێک له نامه‌که‌م له وه‌رگێڕاوی فارسی وه‌رگرتووه. بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی ١٠٢ و ١٠٣، کتێبی قازی محه‌مه‌د و کۆمار له ئاوێته‌ی به‌ڵگه‌نامه‌دا، نوسینی به‌هزاد خۆشحاڵی، هه‌مه‌دان ١٣٨٠.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.