شەڕی نێوان ڕوسیاو ئوکڕانیا………..

وەلید محەمەد


یەکێتی ئەوڕوپاو هاوپەیمانی ئەتلانتیکی باکوور حکومەتی ئوکڕانیایان بەتەنها جێهێشت و پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون. ڕوسیا هێرشەکانی دەست پێکردووەو لەچەندین قوولەوە چووەتە ناو خاکی ئوکڕانیاو چاوەڕوان دەکرێت تا دوو ڕۆژی تر حکومەتی کێیڤ بکەوێت. سەرۆکی ڕوسیا چەند هەنگاوێکی ناوە وەک :
سەرۆکی ڕوسیا وەک یەکەم هەنگاو دانی نا بە دوو هەرێمی سەربە ئوکڕانیا لوگانسک و دونیتسک وەک دوو کۆماری سەربەخۆ ناسێنران و هێزی سەربازی نارد بۆ پارێزگاری کردن لێیان.
هەنگاوی دووەمی ڕوسیا لەناوبردنی حکۆمەتی ئێستای ئوکڕانیایەو حکومەتێکی لایەنگری خۆی دادەمەزرێنێت.

ئایا ڕوسیا شەڕەکە دەوەستێنت؟ و باشترین چارەسەر بۆ حکومەتی ئوکڕانیا چیە؟
بەڵێ ئەگەربێت و حکومەتی ئێستای ئوکڕانیا پشت لە ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان بکات و گوێ ڕایەڵی سەرۆکی ڕوسیا بێت دەکرێت شەڕەکە بوەستێنرێت و حکومەتی ئێستای ئوکڕانیا لە دەسەڵات بمێنێەوە بەڵام بەبێ چەک و لاواز.

کێ زەرمەندی شەڕەکەیە؟
کەس قازانجی لەشەڕ نەکردووەو زیانی بو هەموو جیهان هەیە، بەڵام لەم شەڕەدا یەکێتی ئەوڕوپا زەرمەندی یەکەمە چۆنکە پشتیان بەگازی سروشتی ڕوسیا بەستووە کەبەنرخێکی گۆنجاوو ڕێگایەکی نزیک پێیان دەگات و دەکرێت ئەمریکاش شەڕەکەی لەژێرەوە پێیخوشبێت و هەوڵ بدات ئەوڕوپیەکان ڕازی بکات گازی ڕوسیا نەکڕن و پشت بەگازی ئەمریکا ببەستن ئەمەش بێگومان گرانترەو ڕێگاکەی دوورترە. واتە دەکرێت بڵێین شەڕێکی ئابوورییەو ئەمریکا دەیەوێت لەڕووی ئابوورییەوە زۆر پێش چین بکەوێت و لەپلەی یەکەم بمێنێتەوە. هەروەها پەیامێکە ئەمریکا بە ئەوڕوپیەکان دەدات کە ئەگەر ئێمە لەپشتی ئێوە نەبین هیچتان بەرامبەر ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی پێتان ناکرێت.

ئایا ڕوسیا لە ئوکڕانیا دەوەستێت یان بەرەو ووڵاتانی تریش دەڕوات؟
نەخێر ڕوسیا پلانی هەیە هەموو سنووری یەکێتی سوڤیەتی جاران بگەڕێنێتەوە ژێر هەزموونی خۆی و ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەگرتووەکان لەسەر ئەم هەڵوێستە شەرمنانەو لاواز بەردەوام بن بێگومان بەرەو ووڵاتێکی تر دەڕوات و داگیری دەکات.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی لێرە ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.