شەڕەکەی هەریر بەردەوامە و کەسێکی دیکە کوژرا؛ ژمارەیەک پۆلیس بریندارن

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، لەنێو بازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، تەقەکرا و دوو کەس کوژران، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، شەڕەکە بەردەوامیی هەبووە و بەهۆیەوە بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، کەسێکی دیکەش کوژراوە و لە هێزەکانی پۆلیسیش بریندار هەن.  کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە رووداوی راگەیاند، شەڕەکە بەردەوامە و هەموو هێزەکانیان لەسەر هێڵن تاوەکو کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن، گوتیشی، رووداوەکە بەهۆی “کێشەیەکی پێشووترەوە روویداوە.” لەبارەی ژمارەی کوژراوان و برینداران، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر رایگەیاند، سێ کەس کوژراون و ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس بریندارن، بەڵام دیاری نەکرد چەند کەسن.  بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە چەند شایەتحاڵێک دەستی کەوتوون، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕەکەدا کوژراوە، بەڵام لایەنی فەرمی پشتڕاستی نەکردووەتەوە. 

بەڕێوەبەری شارۆچکەی هەریر رایگەیاند، “هێزەکانی هەریر، شەقڵاوە و پارێزگای هەولێر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدەن.” بەڵام تاوەکو ئێستا شەڕ بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بریندارەکانی شەڕەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی هەولێر. 

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.