شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان روویداوە و ١٥ سەربازی ئەرمەنی کوژران و ١٢ی تریش بەدیلگیراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان ١٥ سەربازی ئەرمەنی کوژران و ١٢ی تریشیان بە دیلگیراون، و هۆکاری شەڕەکەش بۆ ناکۆکیەکانی ساڵێک لە مەوبەر دەگەڕێنرێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا بڵاوی کردەوە، لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە هێرشیانکراوەتەسەر و کوژراو و بریندارداریان هەیە، بەڵام توانیویانە دوو بنکەی سەربازی سوپای بەرامبەر کۆنترۆڵ بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانی هێزەکانیان بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجانیش دەڵێت ئەرمینیا هۆکاری هەڵگیرساندنی ناکۆکیەکە بووە.
ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی ناکۆکی نێوان سوپای هەردوو وڵات شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا روویدا و هەزارەها سەرباز گیانیان لەدەستدا و ئازەربایجان توانی کۆنترۆڵی ناوچەکان بکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.