عیڕاق وڵاتێکی دەوڵەمەند بەڵام؟
سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی
عیڕاق وڵاتێکی زور دەوڵەمەند بەڵام لە هەموو ڕویێکەوە کاوڵ و وێران
ئیدارەدانی ئەم وڵاتە تاکۆئەمڕۆ لە دەستێکی ئەمین دا نەبووە و نیە
ئەوەندەی ململانێ و ڕەکابەری لە سەر پوست بەرژەوەندیە حزبی و تاکەکەسیەکان هەیە بۆ جارێکیش لایەن و قەوارە سیاسیەکان نەپرژاونەتە سەر بەرژەوەندی گشتی
خزمەتکردن بە ئەجندای سیاسی دەرەکیش لە سەرۆی هەموو شتێکەوە کە بویتە هۆکاری لە دەستدانی سەربەخوویی کارگێڕی و دارایی و سیاسی لە نێو پڕۆسەی سیاسی عیڕاق دا
بویە هەتاوەکۆ عیڕاق خۆی پێناسەی خۆی نەکات وەک دەوڵەتێکی خاوەن ئیڕادەیێکی سەربەخوو بە خۆی هەرگیز نابێ چاوەڕێی دۆخێکی سیاسی،ئەمنی، ئابۆری باشتر لەوەی کە ئێستا هەیە بیکەین
هەرێمی کوردستانیش بە هەموو کەمۆ کۆڕیەکانیەوە و سەرەڕای گوشارە نێوخوویی دەرەکیەکان دەتوانم بڵێم بە هیچ شێوەیێک بەراورد ناکرێت لە گەڵ عیڕاقدا
وە ئەو کەمۆ کوڕیەی هەرێمیش کە لە ئارادایە هۆکارەکەی خۆدی خۆمانین بە پلەی یەکەم
سەرچاوەکەی لە یەکترازانی نێو ماڵی کوردە
کوردیش تاکۆ نێو ماڵی خۆی ڕێک نەخاتەوە ناتوانین باس لە ئایندە و ئاسۆیێکی گەش بکەین بۆ دوزی ڕەوای گەلەکەمان.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.