عێراقی کۆنفیدراڵ بژاردەیەکی گونجاو
زانا عبدالباقی ستوونی
ئێستا لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆنفیدراڵییەت بۆ عێراق بووە بە پرسێکی گەرم و کراوە.
ئەمە شتێکی حاشا هەڵنەگرە کە سیستەمی فیدراڵی بۆ عێراقی نوێ شکستی خوارد، بۆ هەمووان ڕوون بۆیەوە کە چیتر مومکین نییە هەرسێ پێکهاتەی سەرەکی عێراق کە بریتین لە کورد، شیعە و سونە بتوانن لە چوارچێوەی وڵاتێکی فیدراڵیدا بژین، هەموو ڕێگایەك تاقی کرایەوە بەڵام فیدراڵییەت بۆ عێراق سەرکەوتوو نەبوو، نە دەستوور جێ بەجێ کرا و نە دان بە مافی گەلە جیاوازەکانی ناو عێراق نرا. ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت و کێشەکانیش ڕوو لە هەڵچوونن.
ئێستا یەکێتی ئەوڕوپا و ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمی گەیشتوون بەو قەناعەتەی کە چیتر ناتوانن پارێزگاری لە یەک پارچەیی عێراق بکەن بۆیە بۆ چارەسەری بەشێکی زۆڕی کێشەکانی عێراق باشترین بژاردە کۆنفیدراڵییەتە.
کە ئەمە لای بەشێکی زۆڕی شارەزایانی سیاسیش بژاردەیەکی پەسەندە، بە تایبەت بۆ ئێمەی کورد شتێکی زۆڕ باشە و ڕێگا درێژ و زەحەمەتەکەی دەوڵەتی کوردیمان بۆ کۆرت و ئاسان دەکات.
کۆنفیدراڵی چییە؟
کۆنفیدراڵی لە فەرهەنگی سیاسی‌دا بەو جۆرە لە یەکێتی و بەیەکەوەبونە دەوترێت کە لەنێوان دوو یاخود چەند قەوارە و دەوڵەتێکی سەربەخۆدا دەکرێت، بەپێی رێککەوتنێکی پێشوەختە دەستە یان چەند دەستەیەکی هاوبەش لەنێوان خۆیان پێکدەهێنن و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی سیاسەتێکی هاوبەشی خۆیان بەو دەستانە دەسپێرن.
له كۆنفیدراڵیدا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی و مه‌ركه‌ز ناتوانێت ده‌ستبخاته ناو كاروباری ده‌وڵه‌ته‌كانی كۆنفیدراڵهوه، له هه‌ر ئانوساتێكدا كیانی ناو ده‌وڵه‌تی كۆنفیدراڵی ئاره‌زوومه‌ند نه‌بوو له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه كۆنفیدراڵییهدا بژی، دێته ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌ته‌كه، باشترین نموونه‌ش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا جوانترین نموونه‌ی كۆنفیدراڵییه.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.