عێڕاق خاوەنی خراپترین پاسپۆرتی جیهانە

دەنگ

زێ بادینان:

بەگوێرەی ریزبەندییەک کە دامەزراوەیەکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەمساڵدا عێراق خاوەنی دووەمی خراپترین پاسپۆرتە لە جیهاندا و تاکە وڵاتیش کە پاسپۆرتەکەی لە عێراق لاوازتربێت، ئەفغانستانە.

دامەزراوەی هێنلی ئەند پارتنەرز، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA)، لیستی پاسپۆرتەکانی جیهانی ئامادەکردووە کە بەگوێرەی باشیی پاسپۆرتەکان، لە یەکەوە تاوەکو 116 ریزکراون و عێراق لە پلەی 115دایە.

پاسپۆرتە بەهێزەکانی جیهان بە گوێرەی پلەبەندیەکە بەمجۆرەیە: ژاپۆن، سینگاپورە، ئەڵمانیا، کۆریای باشوور، فینلەندا.

هاوکات لە دوای ئەفغانستان و عێراقیش، لە لیستی خراپترین پاسپۆرتەکاندا سوریا، پاکستان، یەمەن و سۆماڵ دەبیندرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.