شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك باس لەوە دەكات، عەرەبی هاوردە جارێكی دیكە هاتوون بۆ ناحیەی سەرگەڕان و دەیانەوێت بە زۆر زەویی كورد داگیر بكەن و كوردیش رێگری دەكەن، لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی كێشەكەیان چارە بكەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، بەیانی رۆژی دووشەممە عەرەبی شیعە لە باشوری عێراقەوە هاتوون و لە دێی شەناخەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان خێمەیان هەڵداوە، نزیكەی حەوت خێمەیان هەڵداوە و بەردەوامیشن لە هەڵدانی خێمە و دەیانەوێت زەویی كورد داگیر بكەن.
رونیشیكردووەتەوە، كوردیش ئەمە رەتدەكاتەوە و ناڕازین لە هاتنی ئەو عەرەبانە، بۆیە مەترسی پێكدادان لە نێوان هەردوو لا هەیە و ئەوانیش هەموو هەوڵێك دەدەن كێشەكە گەورە نەبێت.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك وتوشیەتی، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارە بكەن و بێ گرفت كۆتایی بێت، چونكە ئەمە جاری یەكەم نییە و چەندین جارە عەرەبی هاوردە دێن بۆ سنوری سەرگەڕان و دەیانەوێت بە زۆر زەویی كورد داگیر بكەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.