“غیانەتکاران خەونی سەد ساڵەی گەڵی كوردیان لە گۆر نا”

ھشیار شکاک خورشید

شازدەی ئۆکتۆبەر رۆژێکی پر خەمناک و شۆم بوو لە مێژووی گەڵی کورد , ھەمیشە لە یادەوەریە تاڵەکانی کوردا دەمێننەوە .

شازدەی ئۆکتۆبەر ئەو ڕۆژەی یەکێتی بەبەرچاوی تەواوی گەڵی کورد و جیھان ، غیانەتیان لە نیشتمان و گەلی کوردستان کرد و خەونی سەد ساڵەی گەڵی كوردی لە گۆر نا.

غیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر خەنجەرێکی ژەھراوی بوو لە لایەن حزبێکی دیاری کراو لە پشتی گەڵی کورد درا ، بۆ ھەمیشە برینەکەی سارێژ نەبێت ، پێشمەرگە قارەمانەکان کاتێک بە خوێنی خۆیان سنۆریان دیاری کرد ، گەڵی کورد کە وەک گەلانی تر دەنگی کپ کراوی خۆیان گەیاندە جیھان ، بەوەی دەیانەوێ سەربەخۆ بن ، بەڵام بە ھۆی ئەم غیانەتەوە وای کرد گەڵی کورد سەدا پەنجا و یەکی خاکی ھەرێمی کوردستان لە دەست بدات ، دووبارە جەرگی دایکی شەھیدان بسۆتێت .

شازدەی ئۆکتوبەر ئەو رۆژەی بوو کە دووبارە یەکێتی بەرگی غیانەت و خاک فرۆشی لە بەرکرد ، بۆ تا ھەتایە گەڵی کورد باجی ئەم غیانەتە دەدات، ئێستاش خەڵکی کوردستان لەو شارانە تەعریب و ئازار و ئەشکەنجە دەدرێت ، کەچی غیانەتکاران بە خەیاڵیشیان نایێ ، لە بەر ئەوەی ئەمانە ئەوەندە روو قایمن شمشێری مسری نایبرێ.

دۆژمنانی کورد لە دێر زەمانەوە سوودیان لەم حزبە بینیووە ، لە پێناو لێدان لە بەرژەوەندی و لاوازکردنی گەڵی کورد ، بەردەوام دۆژمنانی گەڵی کورد ئەم حزبەیان وەک رێگایەک بەکار ھێناوە بۆ لێدان لە دۆزی رەوای گەڵی کورد ، بۆیەش مێژووی ئەم حزبە پریەتی لە روورەشی و شەرمزاری ، چۆنکە لە پێناو وەرگرتنی چەند پلە و پۆستێک ئامادەن خۆشیان بفرۆشن ، وەک لە شازدەی ئۆکتۆبەر کردییان .

بەلام با ئەوانە باش بزانن ھەمیشە ئەوانەی غیانەت لە خاک و نیشتیمان دەکەن ، دەچنە ناو سەبەتەی زبڵدانەوە ، مێژوو بۆ ئەبد بە غیانەت کار و خاک فرۆشتن روورەش و شەرمزاریان دەکات .

بۆیە دەلێین نەفرەت لە غیانەتکاران و خاکفرۆشانی کورد و کوردستان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.