فیستەڤالا هنگڤینی ل سلێمانیێ دەستپێکەت

بڕیارە لە ڕۆژی چوار شەممەوە فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ ئەنجام بدرێت.

ساكار حەمەكەریم، ئەندازیاری كشتوكاڵی و خاوەنی پڕۆژەی هەنگەڵانەكەم بۆ زێ بادینان ڕایگەیاند، لەژێر چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنگوین لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، فێستیڤاڵەكە لە ڕۆژی چوار شەممە 23- 11- 2022 دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی 26ی مانگ دەخایەنێت.

ئاشكراشی كرد، فێستیڤاڵەكە لەژێر ناونیشانی (هەنگ بۆ ژینگە و هەنگوین بۆ ژیان) دەبێت و لە پاركی ئازادی دەكرێتەوە و ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانییەوە دەستپێدەكات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.