فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لەپشتیوانیکردنی هەسەدە بەردەوام دەبین
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا رایگەیاند، هێزەکانیان لەپشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام دەبن و لەئەنجامی هاوپەیمانی نێوان هەردولاش دەسەڵاتی داعش لەڕوی جوگرافییەوە کۆتایی هاتوە، لەداهاتوشدا هاوکاریکردنی هەسەدە بۆ پاراستنی زیندانییەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکان بەردەوام دەبێت.
پاوڵ کاڵڤێرت، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا بەشداری کرد لە کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەمڕۆ لەحەسەکە بەڕێوەچو، لەلێدوانێکیشدا رایگەیاند، هاوکارییەکانیان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت و لەماوەی رابردوشدا لەپاراستنی کەمپی هۆلی تایبەت بە خێزان و چەکدارانی داعش هاوکارییان بون.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.