فەرمانگەها زانیاری یا حکومەتاهەرێماکوردستانێ راگەهاندنەک بەلاڤکر

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە ناوی حاکم زاملی لە میدیاکاندا تۆمەتێکی کوێرانەی خستووەتە پاڵ هەرێمی کوردستان، کە گوایە “هێڵێكی تیرۆریستی له‌ توركیاوه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌ولێر و پاشان كه‌ركووك و به‌ره‌و دیاله‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت”.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیمان لەم جۆرە لێدوانانە، کە نەک هیچ سوودێکیان نییە بەڵکو هۆکاریشن بۆ لێکدوورکەوتنەوە و نەمانی متمانەی لایەنە عێراقییەکان، وەبیر هەموو لایەک دەھێنینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بە هەزاران کەسی قارەمانمان لە پێناو پاراستن و ئاسایشی کوردستان و عێراق، شەهید و بریندار بوون.

ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر کەموکورییەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی دیکەی عێراق، و باشتر وایە لە جیاتی تۆمەتهەڵبەستن بۆ یەکتری، هەموو لایەک توانا و کۆششیان یەکخەن لە پێناو ئاسایش و ئارامی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
4-8-2021

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.