قوتابیان و لاوان داینەمۆی وڵاتن
ئەسرین عاسی شوانی
هەمیشەو لە هەموو جیهان داو لە هەموو شوێن و سەردەمێک دا وا بوە کەوا قوتابیان و لاوانی خوێن گەرم داینەمۆی شۆڕش و پێشکەوتنەکانی ووڵات بونەو ئەوان بونە کە بە خوێن و بیرو بازوو مێشکیان هۆکاری باشترین گۆڕانکاری بونە لە بنیاتنانی باشترین سیاسەت بۆ بڕەودان بە سیاسەتی ڕاست و تەندروست.
هەر لەسەر ئەم ڕاستیەش بوو کە سەرکردایەتی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی سێی پارتی لە ساڵی 1953دا بیریان لە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قوتابیان و لاوانی کوردستان کردەوەو لەو کۆنگرەیەدا ڕۆڵی قوتابیان و لاوانی کوردستان دیاری و سەربەخۆ کران و هەر لەوساتەوە جێ پەنجەی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگەی کوردی کەوتە بواری کرداریەوەو ڕۆڵی کرداریان بینیوە شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستای لە گەڵ دا بێت قوتابیان سەری ڕمی تێکۆشان بونەو لاوانیش شورایەکی پۆڵاین لە پشتیپێشمەرگەوە خەباتی بێ پسانەوەیان کردوە و لەپێش کەوتنی شۆڕش و کوردایەتی دا کوانوی بەرەو پێش چونی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کوردستان بونە.
دیارە هەر ئەو گرنگیەشی بوە بۆیە پارتی و سەرکردایەتیە حەکیمەکەی درکیان بە گرنگی و ڕۆڵی قوتابیان و لاوان کردوە لەو سەردەمەدا و لە کۆنگرەی سێی پارتی بڕیارێکی چارەنوس سازی لەو جۆرەیان داوەو قوتابیان و لاوانیان وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆو ئەکتیڤ ناساندوەو هاوشانی پێشمەرگەو شۆڕش دەسکراوە کراون، بۆیە هەر لە گەڵ دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان یش دا ڕێکخراوەکە لە لایەن قوتابیان و لاوانەوە پشتیوانی گرنگ و باڵای لێ کراو سەدان وهەزاران لە خوێن گەرمانی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵی کوردەواری خۆیان ڕێک خست و بونە پشت و پەناو شورای پۆڵاینی شۆڕشی کوردایەتی و پارتی دیموکراتی کوردستان و لەو پێناوەش دا دەریایەک خوێنیان بەخشی و ڕووبەڕوی ڕاوەدونان و گرتن و کوشتن بونەوە لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە.بۆیە ئەمڕۆ لە یادی دامەزراندنی و لە دایک بونی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان دا سەرەڕای دانەواندنی سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیده سەربەرزەکانی ڕۆڵی قوتابیان و ئەرکی لاوان و گرنگی و ڕۆڵ و خەباتیان دەکرێت دەیان کتێب و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت تا ئەو سەرچاوانە ببێتە ڕێپیشاندەر بۆ نەوەی داهاتوو ،دیارە و ڕون و ئاشکرایە کە ڕۆڵی قوتابیان و لاوان چۆن بوە و چۆن ئەبێت لەبەر ئەوەی لەگەڵ پارتی دا دوانەیەکی لێک دانەبڕاون.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ بینی …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.