قوناغی ئێستا قوناغێک پڕ لە دەرفەت و هەڕەشە با یەک بگرین

قوناغی ئێستا قوناغێک پڕ لە دەرفەت و هەڕەشە با یەک بگرین

سەکڤان هالو

باشوری کوردستان هەر لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە تاکو ئەمڕو واتە دوای گواستنەوەی بەرەی کوردستانی بو دەستەڵاتی تەشریعی و تەنفیزی و دادوەری بە ڕێگایێکی سیاسی تەندروست دا نەڕویشت

بەڵکو هەر لەو کاتەوە تا ێێستا حزبە سیاسیەکانی کوردستان نەیانتوانی کودەنگیەک دروست بکەن کە تەعیر لە یەکدەنگی و تەبایی بکاتەوە

بەڵکو ڕوژ دوای ڕوژ لە یەکترازانی سیاسی زەقتر بویەوە و ئەمەش لە ڕاستی دا هوکارێکی سەرەکی بووە و سەرەکیە لە دوا کەوتنی دوزی کورد و نەگەیشتن بە ئامانجی کوتایی.

کورد بە شێوەیێکی گشتی لە ئاکامی ناتەبایی دا توشی زیانی گەورە هاتووە

لە یەکترازانی سیاسی لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بە گشتی بە درێژایی قۆناغەکان خزمەتێکی گەورە بووە بە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان

چونکە ئەوان لە بنەڕەتدا زاڵ بونی ستڕاتیژیەتی خویان بە سەر کورد دا لە پرەنسیپی پەرتکە و زاڵ بەدا دوزیوەتەوە تا ئەمڕو
وە توانیویانە کورد لە بە رەو پێشڤەبردنی دوزە ڕەواکەیان ڕابگرن

کورد هەر کاتێ لە هەر قوناغێک لە قوناغەکاندا تەبا بوبێت هەنگاوێک دوزەکەی بەرەو پێشەوە بردووە لە سەر ئاستی نێۆخویی و نێودەوڵەتی دا پێچەوانەکەشی ڕاستە

بویە پێویستە حزبە سیاسیەکانی کوردستان پەندو وانە لە ڕابردوری خویان وەربگرن و کێشە و ناکوکیەکانیان وەلاوە بنێن لە پنناو سەروەری گەل و نیشتیماندا وخویان

ڵە بیری تەسکی حزبی و بەرژەوەندیە تایبەتەکان بە دور بگرن بە تایبەت ڵە ڤوناغێکی هەستیاری وەکو ئێستادا کە پڕە لە هەڕەشە و دەرفەت.

مەنتق و ئەقڵانیەت هاوشانی کوردایەتی ئەمڕو زەڕورەتێکی حەتمیە بو مامەڵە کردن لە گەڵ ڕوداو و پێشهاتە سیاسیەکان دا

وە ئەگەر ئێمەی کورد بتوانین ئەمە بکەین گومانی تێدانیە پێگەو سەنگی دوزی کورد لە سەر هەمو ئاستەکاندا بە هێز دەبێت

چونکە ئەوەی ئەمڕو بەر چاومان دەکەوێت وەک هەڵوێستەکانی بەغداو و ئەنکەرەو تاران ئاماژەن بو ئەوە کە ئەوان ئەو پەڕی سودمەندن لەم ناتەباییەی کە لە نێوانماندا بونی هەیە

و نابێ ئەم جورە هەڵوێستانەی داگیرکاران بە هەند وەرنەگرین چونکە هەڕەشەی گەورەن بو سەر کورد بە گشتی و باشوری کوردستان بە تایبەتی

لەکوتایی دا دەڵێم ئێمە لەمەو دوا دەبێ خومان خومان بین و ئیڕادەی سیاسی سەربەخوی خومان بپارێزین و هەنگاو بەرەو یەکدەنگی و یەکڕیزی بنێین و هەوڵ بدەین هەم سود لەدەرفەتەکان ببینین و هەمیش بە یەکەوە ڕوبەڕوی تەحەدیاتەکان ببینەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.