قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانى کراو وگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت
لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کارو باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.
لەو بارەیەوە عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند : قوتابی و خوێندکارانى کچ و کور شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کارو باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
ڕاشیگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.