قەزێی کوردی لە موچەدا قەتیس ماوە موچەشی پێ ڕەوا نابینرێ
ئەسرین عاسی شوانی
بە کوردی و کورتیەکەی خەریکی زیاتر زەلیل کردنی کوردە، ئیتر ئەوە عەرەبەو بیری شۆڤینیستی عەرەبیش ئاوایە، بچوکترین ماف بە کورد ڕەوا نابینێ.
کەچی کورد لێی نابێتەوەو وەک ئەوەی هەنگوینی لە کلۆری دار دۆزیبێتەوە، ئێستا هەرێم و کورد بەتەواوی دەسبەرداری هەموو پیرۆزیەکانی بوەتەوە، مەمنونی ئەوەیە موچەی فەرمانبەرانی پێ بدرێ،کەچی عێراق ئەوەش نانێرێ و هەر ڕۆژەو بەهانەیەکی پێ دەگرێ.
کەواتە کوردو حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی چی دەکا، کاتێ ئێوەی کورد شەریکن لە حکومەتی فیدڕاڵی، موچەی فەرمانبەرانتان پێ ڕەوا نابینرێ، چی دەکەن لە بەغدا.
ئەو حکومەتەی لەسەر برسی کردنی کورد بەردەوامە بۆ لێی ناکشێنەوە؟ ئێوە حکومەتی عێراقتان ڕاگرتوە، کەچی ئەوانیش بچوکترین مافتان پێ ڕەوا نابینن، بۆیە باشترین کار ئەوەیە کە دەبێ بیکەن، سەرجەم ئەندام پەرلەمان و وەزیرو گزیرو فەرمانبەرەکانتان لەو حکومەتە بکشێننەوە، کە هەرگیز نابێتە حکومەتی ئێوە.
ئەوجا چاوەڕێی ئەوە بن بزانن کاردانەوەی حکومەتی عێراق چی دەبێ،بەڵام بەو نەهجە لەگەڵ حکومەتی عێراق هەڵسوکەوت بکەن، ڕۆژی باشتان لەمە خۆشتر نابێت، بۆیە باشترین ڕێگا چارە کشانەوەیە لە عێراق و چۆن فەرمانبەرانی عێراق بێ موچەو برسین ئێوەش حاڵی ئەوانتان هەبێت، نەک مانگانە موچە شایستەی خۆتان لە مشت بنێنن و چاوەڕێی قەرزی بەغدا بکەن، وەک ئەوەی کە دەیکەن کە تا موچەیەک دەنێرن وەفدی هەرێم دەبێ دەیان جار بچنە ژێر پێیان و بە زەلیلی بتانبینن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.