قەوارەی هەرێم لە سایەی یەکێتی▪ چەندین جار مەترسی لە ناو چوونی لە سەر بووە !
هشیار شکاک خورشید
بەدرێژایی مێژووی دروست بوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان چەندین جار لە لایەن لایەنەکانی ناوخۆ لە ژێر ناوی جیاوازەوە مەترسی لەناوچوونی لە سەر دروست کردووە بە تایبەتی لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی ئەم قەوارەیەی خستووتە ژێر هەرەشە و مەترسییەوە بە پالپشتی ولاتانی دۆژمنی دەرەوە بۆ ئەمەش باس لە دوو کات و رووداو دەکەم یەکەمیان خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر بوو لەو کاتەدا هەموو خەلکی کوردستان چاوەرێی یەکگرتن و یەک دەنگی لە حزبەکانی کوردستان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بریارەی کە خەلکی کوردستان لە سەری داوە بۆ سەربەخۆی بگەیننە جێ دەرفەتەکە بە هەدەر نەدەن بەلام یەکێتی نیشتیمانی وەک هەمیشە ئەم هەلەی بە دەرفەت زانی لە پێناو حەزە گلاوەکانی خۆی و شکست پێهێنانی پارتی خەنجەرێکی ژەهراویان لە پشتی پارتی و خەلکی هەرێمی کوردستاندا کارێکی ئابروبەر و شەرمزاریان ئەنجامدا کە لە مێژووی گەلی کورد و یەکێتی نیشتیمانی بە تایبەتی بە خیانەتی مێژووی ناسراوە بە هۆیەوە زیاتر لە نیوەی خاک و نیشتیمانیان لە دەست دا .
دووەمیان بەربەست خستنە بەر ئەنجامدانی پروسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە پروسەیەکی دیموکراسییە بە هۆیەوە گەل دووبارە دەنگ بەو لایەنە دەدەن کە داکۆکیکاری ماف و داواکارییەکانی دەکات یەکێتی دووبار بەم رێگری و بەربەستانە کە بۆ ئەم پروسەیە دروست دەکرد بە هۆیەوە ئەزمون و قەوارەی هەرێمی خستە ژێر پرسیارەوە سەرەرای ئەوەی پارتی لە پێناو ئەنجامدانی ئەم پروسەیە بە هەموو داوایەکانی یەکێتی رازی بوو بەلام حزبێک گەر ئارەزووی ئەنجامدانی هەلبژاردنی نەبێت ئەوا سەد و یەک کێشە دروست دەکات بۆ ئەوەی رێگری لێبکات بێ ئەوەی بیر لە پێگەی هەرێم و رای گشتی بکاتەوە تەنانەت وای کرد کە ولاتانی دەورووبەر بریار لە ئەنجامدانی ئەم پروسەیە دیموکراسییەی هەرێمی کوردستان بدەن .
دۆژمنانی کوردستان بەردەوام سوودیان لە دەستی خیانەتکارانی ناوخۆی هەرێم وەرگرتووە تاوەکۆ لە خالە لاواز و برینەکانی هەرێم بدەن بۆ ئەمەش پشکی شێر بەر یەکێتی نیشتیمانی دەکەوێت چۆنکە هەر پلانێک و هێرشێک بۆ سەر هەرێم کرا بێت دوایلێکۆلینەوە ئاشکرا دەبێت کە رەگ و ریشەکەی بۆ خۆفروشی ئەم حزبە دەگەرێتەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.