قەیس خەزعەلی ، هەر کەسێک هەستدەکات مافی خوراوە با خۆپێشاندان بکات

قەیس خەزعەلی دەڵێت: ”هەر کەسێک هەستدەکات مافی خوراوە با بچێت خۆپێشاندان بکات و بە ئاشتییانە داوای مافی خۆی بکات و هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکان بیانپارێزن، ئەگەر بۆچوونی جیاوازیشیان هەیە، بە مەرجێک دەستدرێژی نەکەنە سەر دامەزراوەی تایبەت و گشتیی”.

قەیس خەزعەلی داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپێشاندەران بپارێزن، هەروەها داوادەکات هیچ جۆرە گرژییەک لەنێوانیاندا روونەدات، چونکە ئەو هێزانە پاسەوان و ئێشکگری پاراستنی ئەم وڵاتەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.