‏كابینەی نۆیەم سێ‌ ساڵ بەهێزی ،خۆڕاگری ،خزمەتگوزاری و ئاوەردانی

رێبوار شوانی

پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەرووی ژمارەی دەنگ و ژمارەی كورسی پەرلەمانیش حزبی یەكەمی هەرێمی كوردستانە و پێكهێنەری سەرەكی كابینەی نوًیەم هەڵبەتە بە دروشمی كوردستانی بەهێز و نەك حكومەتی حیزبێك بەڵكو حكوومتی هەموو كوردستانیان ، بە هیواوە لە هەنگاوەكانی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پێوابوو ئەگەر حزبەكانی دیكە هاوكاربن، كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە و گەشاو وپێشكەتووتر دەبێ‌ و
پێوستە بزانین كە كابینەی نۆیەمی بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانی لەچی باردودۆخێكدا پێكھێنرا، بەداخەوە دوای دەست بەكاربوونی ئەو كابینەیە بە ماوەیەكی كەم ئێمە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووین، لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە كۆمەڵێك چاكسازیی و گۆڕانكاریی كرد لە پرسی داھات ئەویش بە زیادكردنی داهاتی ناوخۆ و داھاتی خاڵە سنوورییەكان و تاڕادەیەك لە رووی ئابوورییەوە داهات زیادی كرد، بەڵام دوای چەند مانگێكی كەم ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ھۆی ئەوەی لەم وڵاتەكەدا كەرەنتینە بكرێت و ئەمەش وای كرد داھات دابەزێت بۆ سفر، ھەروەھا ئەو پارەیەی كە لە بەغداوە دەھات ئەویش سفر بوویەوە، نرخی نەوتیش دابەزی بۆ نزیكەی 20 دۆلار، بۆیە ئەم كابینەیە سێ قەیرانی گەورە رووی تێكرد، سێ قەیرانی گەورەی تاقەت پڕوكێن كە من پێموایە ئەگەر سیاسەت و ئیدارەدانی ژیرانە رێزدار مەسروور بارزانی و كابینەی نۆیەم نەبووایە ھەر حكوومەتێكی تر بووایە لە دوونیا بووایە بەرگەی نەدەگرت و دەڕووخا.

ئەوەی مایەی ئەوەیە كە ستایش و شانازییە كە باس بكرێت ئەوەیە حكوومەتی كوردستان لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو ، جگە لەوەی توانی بەرگەی ئەو سێ قەیرانە گەورەیە بگرێت، ھەروەھا بۆ قۆناغەكانی دواتریش ئەم حكوومەتە وردە وردە ھەوڵی داوە ئەم قەیرانانانە یەك لە دوای یەك تێپەڕێنێت كە ھەر ھیچ نەبێت بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات و ھەندێك چاكسازیی و گۆڕانكاریی بكات لە گشت سێكتەرەكان و لە هەمانكاتیشدا ڕووبەرووی هەرٍەشە و هێرش و پیلانگێرییە نێوخۆیی و هەرێمایەتییەكان ببێتەوە .

هەروەها لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، كابینەی نۆیەم هەنگاو بە هەنگاو زۆر بە رژدی لە بواری چاكسازییدا كاریگركدووە و هەر لە بواری چاكسازیی لە بواری نەوت و بوارەكانی دیكەدا تاڕادەیەك دەتوانین بڵێین باشە بە حوكمی ئەوەی ئەم حكوومەتە حكوومەتی یەك حزب نییە و یەك دەست نییە، بۆیە چاكسازییكردن لەنێو حكوومەتێكدا كە یەك دەست و یەك رەنگ نەبێت زۆر ئاسان نابێت، بەڵام سەرٍەرایی كۆسپ و تەگەرەكان بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیرادەیەك ھەیە كە ئەم چاكسازییە بكرێت و بەردەوام فشار لەسەر لایەنەكان دەكات كە دەبێت ئەم چاكسازییانە بەرەوپێشەوە بچێت و لە ھەندێك سێكتەردا زۆر باش بەرەو پێشەوە رۆیشتووە، هەروەها لە وبوارە ئاوەدانی و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی رۆژ بە رۆژ لە گەشەسەندن و پێشكەوتنی بەردەوام دایە و پێشكەش دەكریچت و رێگا ستراتیژییەكان بەردەوام كاریان تێدا دەكرێت، پڕۆژەی پێشەسازیی گەورە لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان وردە وردە دەست پێ دەكات، بە تێكڕا لە ماوەی سیً ساڵ تەمەنی ئەم حكوومەتە پڕ لە قەیران و كێشە بوو، سێ‌ ساڵی فشاری ئابووریی بوو لەسەری، لەناوخۆشی لایەنەكانی بەشدار لەم حكوومەتەدا وەك پێویست ھاوكاریی حكوومەت نەبوون، بەڵام توانی خۆی رابگرێت و تا ئێرە خۆی بھێنێت، و ئێستا دەتوانێت 30 رۆژ جارێك مووچە بدات بە لێبڕین ، ھەروەھا ھەندێك پڕۆژە ئەگەر كەمیش بێت لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان جێبەجێی بكات.
هەروەها هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم ، لە رووی پەیوەندییە سیاسی و نێودەوڵەتیی و ئابوورییەكان و بەتایبەت كەرتی وزە و ئەمنی لە پێناو بەهێزكردنی پێگەی كوردستان و لە هەڕەشە و مەترسییەكان و بوونی پەیوەندی هاوبەشی ئابووری كوردستان و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان هەنگاویی زۆر بەرەو پێشەوە ناوە سەرٍەرای هەموو ئەو كۆسپ و هەرٍەشە و هێرشانەی كە لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو و چ بە شێوەی مووشەك و دڕۆن و میلیشاو چ لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە ڕووبەرووی هەرێمی كوردستان كراونەوە بەڵام سەركەوتووانە توانیوێتی ئیدارە دان و بەرێوەبردنێكی باش و خزمەتگوزارییەكی باش پێشكەش بكات بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر و رووناكتر بۆ كوردستانێك بەهێز و پێشكەوتوو تر ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.