كارباغ و ڕابردوو و ئەمڕۆ
كارباغ و ڕابردوو و ئەمڕۆ
ئازاد نەسرەت ، زێ بادینان
دیسانەوە ناوچه كورديەکان بووە بە جێی ناکۆکی وڵاتان
پايتەختى شارى لاچين له ساڵانی ١٩۲۳ هەتا ١٩٢٩ ناسراو بە كۆماری سوور ۰
ئایا جگه له كۆماری كوردستان له مهاباد به پێشه‌وایی قازی محه‌مه‌د و مه‌مله‌كه‌تی كوردستان له سلێمانی به پاشایه‌تی مه‌لیك مه‌حمودی حه‌فید، كورد هیچ هه‌وڵێكی دیکەی دامەزراندنی كۆماریی كوردستانی هه‌بووه؟
لەوەڵامدا بەڵێ كۆماری كوردستانی سوور، ده‌وڵه‌تێكی كوردی بوو له یه‌كێتی سۆڤێت، ماوه‌ی شه‌ش ساڵی خایاند، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه..
كۆماری كوردستانی سوور، له مانگی ته‌مووزی ساڵی ۱۹۲۳ له باشووری ڕووسیا دروست بوو، به‌ڵام سیسته‌مێكی هاوشێوه‌ی كۆنفیدڕاڵی بوو له‌گه‌ڵ ئازه‌ربه‌یجان و پێكه‌وه هاوپه‌یمانییه‌كیان دروست كرد و پێكه‌وه هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی سۆڤێت و تا ساڵی ۱۹۲۹ كۆماره‌كه به‌رده‌وام بوو. لاچین پایته‌ختی كۆماره‌كه بوو له‌و ناوچه كوردستانییه‌كه زیاتر له ۷۰%ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد بوون.
ڤلادیمێر لینین دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازی لینین و سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ڕووسیا كه دواتر تا ساڵی ۱۹۲٤ سه‌رۆكی یه‌كێتیی سۆڤێت بوو، پشتیوانێكی به‌هێزی سه‌ركرده كورده‌كان بوو، به پشتیوانی ئه‌و، ساڵی ۱۹۲۳ كۆماری كوردستانی سوور دامه‌زرا، ئه‌گه‌رچی وه‌ك كۆنفیداڵییهك له‌گه‌ڵ ئازه‌ربه‌یجان سه‌ر به یه‌كێتیی سۆڤێت بوون، به‌ڵام سه‌رۆك و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی خۆیان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی حكومی نیمچە سەربەخۆ و ئاڵا و سیسته‌می خۆی تێدا پەێڕهو ده‌كرا.
كورته‌یه‌كی مێژووی كۆن: ئه‌و ناوچه‌یه كه پێی ده‌گوترێ قه‌وقاز، كورد تێیدا مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ۱۰ سه‌ده پێش زاین، له ناوچه‌ی باشووری ڕووباری ئاراس، له ماوه‌ی ۲۰۰ ساڵ، له نێوان ساڵانی ۷۰۰ بۆ۹۰۰ پێش زاین، كورد ئیمپراتۆڕییهتێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه. دواتریش له ساڵانی ۹۳٤ – ۹۳۸ ی زاینی توانیویانه ده‌وڵه‌تی حهمدانییهكان بڕووخێنن و ده‌وڵه‌تی شهدادییهكان دامه‌زرێنن كه ناوچه‌كه‌ی له نێوان ئازه‌ربه‌یجان و ئه‌رمینیایه و بنه‌چه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبیش به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك له مێژوونووسان بۆ ئه‌وێ ده‌گه‌ڕێته‌وه. له سه‌ده‌ی ۱۷ كورد له‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و داكشان ڕۆیشت و كاتێك شای سه‌فه‌وی یه‌كه‌م هات، ته‌نیا ۲٤ هۆزی كورد مابوونه‌وه، ئه‌وانیش به‌شێكی زۆریان له هه‌رێمی خوراسان جێگیر بوون و سه‌فه‌وییه‌كان بۆ پارێزگاریكردنی ئیمپراتۆڕییهتهكهیان له ئیمپراتۆڕییه‌تی عوسمانییه‌كان دایان نابوون، دواتر ته‌نیا ٦۰۰ خانه‌واده له گڕباخ مانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستانی سوور، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ حوكمی كرد، له هه‌شتی نیسانی ۱۹۲۹ی زاینی له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می ئازه‌ربایجانی سۆڤێت هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه،
ئازیزانم بۆیە هەمیشە بێ هیوا نابم لە سەربەخۆیی کورد چونکە تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێ ناوچەکە ئارام نابێت بەهیچ شێوەیەک ۰ ئەم کێشەیە بەردەوامە تا ماف بۆ خاوەن ماف دەگەڕێتەوە ۰ هیوادارم دەوڵەتانی زل هێز و دەوڵەتانی ناوچەکە سوود لەم بارودۆخانە وەرگرن چیتر سیاسەتی هەڵە بە هەڵەیەکیتر چارەسەر نابێت و ناکرێت ۰
هیوادارم سوودێکم بە ئێوەی ڕێزداران گەیاندبێ
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.