كورتەیەک لەمێژووی کورد
غەیدا بێرۆخی
مێژوونووس وتوێژەری کورد محمد امین زکی (۱۸۸٠۱۹٤۸)لەبڵاوکراوەکەی (کورتەی مێژووی کوردو کوردستان )دا نوسیویەتی ئەسلی کورد دەگەێتەوە بۆ دوو چین ،یەکەم ئەوانەی کە لەچیاکانی زاگرۆس دەژیان (لولو،کوتی ، کورتی، ،جوتی،جودی،کاسی،سوباری،خالدی،هوری،میتانی)چی دووەم گەلی هندو ئەوروپی یە کە هاتن و لەناوچە نیشتەجێی بوون وەکو میدیەکان و کاردوخیەکان و تێکەل بوون لەگەل گەلەکەی کە کوردی لێ دروست بوو ،هەروەها مێژوونوسانی یونانی ناوی کوردیان هێناوە بەتایبەت لەکاتی جەنگی نێوان یونانفارس کە کە سوپای ئەسکەندەر لەچیاکانی زاگرۆس بوون،هەروەها مێژوونووسی یونانی زینفون(٤۲۷۳٥٥) کە ئاماژەی کردوەبە گەلێک و بە جەنگاوەری زیرەکی ناوچەی چیا وەسفی کردوون بە کاردۆخ ناوی بردون کە هێرشیان کردوتە سەر سوپای یونانی لەکاتی تێپەربوونیان بە ناوچەکە لەسالی ٤٠٠ پ .ز هەروەها هیرودوت (٤۸٤٤۲٥)ناوی کوردی هێناوە لە بڵاوکراوەکانی ،هەروەها المسعودی(۸۹٦۹۷٥)لە کتێبەکەی “مروج الذهب” ناوی کوردی هێناون ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کەکورد کۆنترین گەلی ئەو ناچەیەن . وشەی کوردستان (نیشتمانی کورد) لەسەردەمی سولتان سنجار سلجوقی (۱۱۱۸_۱۱٥۷) هاتووە کە بەشی رۆژئاوای لەهەرێمی چیا جیاکردۆتەوە و کردی بە ولایەتێک لە ژێر دەسەلاتی کەسی نزیکی خۆی سلیمان شاە و ناوی نا کوردستان ، ئەم ولایەتەش ئەم زەویانەی گرتەوە کەدرێژدەبێتەوە لەنێوان ازربیجان و لورستان(ناوچەی سناە،دینور،هەمەدان،کرمنشاە….لەئیران)ئەو ناوچانەی کەوتونەتە رۆژئاوای چیاکانی زاگرۆس،وەکو شارەزورو کۆیە لە کوردستانی عراق، هەروەها ناوی کورد و کوردستان لە بەلگەنامەکانی عوسمانی دا هاتوون، هەورەها توێژەری کورد د.احمد محمود خلیل لە بڵاوکراوەکەی (مێژووی کورد لەشارستانی ئیسلامی) باسی کوردی کردوە وەکو سەرچاوەی نەریتی ئیسلامی و ئاماژەی بە ناوی چەندین ناوداری کورد کردووە وەکو هاوەل گابانی کوردی و ابو مسلمی خراسانی و صلاح الدین الایوبی و مولانا خالید نقشبندی و چەندانی تر
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.