كورد لە ڕۆمانێکی دڵ هەژێنی مەزندا

ئازاد نەسرەت

كورد لە ڕۆمانێکی دڵ هەژێنی مەزندا

ئەنفال ویژدان و ناسنامەیە بۆ کورد

نەتەوەی كورد لە كاروانی ڕۆشنبیری دنیا دانەبڕاوە ، لە ژانەرەكانی شیعر و ڕۆمان و ڕەنگە ڕەخنەو مۆزیكیشدا قسەیەكی بۆ كردن هەبێ، لە ژانەری شیعردا ئەگەر مامۆستا شێركۆ بێکەس بە پێوەر بگرین توانیویەتی پەیوەندیەكی هەناوی تۆكمەی سۆزدارانە لەگەڵ ئەنفال بگرێت .لەم چەمكەدا هەوڵی داوە ئەنفال بگاتە بەشێك لە ویژدانی گشتی وناسنامەی كورد ،ئەوەی چەندە سەركروتوبووە با لەجێگای خۆی بێیت، بەڵام لەبواری ڕۆماندا وە بەگشتی گێڕانەوە لایەنی كەم كورد سێ نەوەیە قسەی ڕۆمان و گێڕانەوە دەكات ، بەڵام تا هەنووكەش لە زمانی كوردیدا دەقێك لە دایك نەبووە كە بتوانی ئەو پەیوەندیە هەناویی و سۆزداریە لەگەڵ ئەنفال دروست بكات .ڕۆمان گێڕانەوەی فەلسەفە نییە بە زمانی ئەدەب ، بەڵكو ژیان و فەلسفەی ژیانە بە زمانی فەلسەفە . بۆ كورد لەم ژانەرەدا هیچ سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست نەهێناوە ،.؟ ئێمە گێڕانەوەی سەركەوتوومان هەیە ، كە لێرە نامەوێ باسی بكەم، بەڵام وەك ڕۆمان بۆ كورد نەیتوانیوە ژیانی خۆی بكاتە گێڕانەوە . بكاتە فۆرمێ لە بوون كە زەمەن دیل بكات و ئەزموونی خۆی بگوێزێتەوە بۆ دەرەوەی خۆی .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.