كۆڕه‌و ملیۆنی .. ریفراندۆمێك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی
رێبوار حەمەلاو شوانی
مێژوو گه‌واهیده‌ره كه ، گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو به‌هۆی خه‌بات و به‌رخودانی دژی داگیركه‌رانی كوردستان ، له پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بن ده‌ستی و سته‌مكاری درێژه‌دان به تێكۆشان و ئازادی چه‌ندین جار سنووره ده‌ستكردنه‌كان ووڵاتانی بڕیووه به‌ڵام ئاماده نه‌بووه خۆی راده‌ست بكات .
ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به سه‌ر كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان تێده‌په‌ڕێت ، كه مه‌به‌ستی سه‌ڕه‌كی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری و داگیركاری و مافی ئازادی گه‌لێك بوو كه سه‌د ساڵه له چه‌نگی ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراقه‌وه به ڕژێمی به‌عسی رووخاویشه‌وه ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین شێوازی مامه‌ڵه‌كردن ببووه ته‌نها له‌به‌ر كوردبوون و كوردستانیبوونی ، كۆڕه‌و ئه‌و ڕێفراندۆمه به‌كۆمه‌ڵه بوو به گووتی نه‌خێر بۆ ژیانێك له ژێر سێبه‌ری ڕژێمێكی دیكتاتۆری و زۆرداری سته‌مكار ، هه‌روه‌ها وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ ومێژوویی بوو له بزاڤی ئازادیخوازی باشووری كوردستان ، چونكه به‌هۆی ئه‌و كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌ی گه‌لی كوردستان گه‌لان و نه‌ته‌وه و وڵاتانی جیهان ئاشنابوون به مه‌زڵوومه‌تیی ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆ نه‌دیووه .
دیمه‌نه‌كانی كۆڕه‌وی ملیۆنی ئه‌م گه‌لی كورد له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌ی زۆرێك له وڵاتانی هه‌ژاند و باشتر توانی مه‌زڵوومییه‌ت و ناڕه‌وایی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقی ده‌رخست ، كۆڕه بووه هۆی شڵه‌قاندنی ئه‌و باره چه‌قبه‌ستووییه كه چه‌ندین ساڵ بوو له ناخی تاكه‌كاندا په‌نگی خواردبووه، بۆیه گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان كه له‌و كۆڕه‌وه‌دا و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه‌كانی ئه‌سته‌مه له بیره‌وه‌رییه‌كاندا بسڕێنه‌وه، كۆڕه‌وه ملیۆنی گه‌لی كورد سه‌لماندی گه‌لی كورد مه‌رگ و ئاوه‌رایی پێ خۆشتره له ژیانی ژێر ده‌ستی وسته‌می داگیركه‌ری به‌عس.
هه‌ر بۆیه ، دانیشتوانی باشووری كوردستان به ئه‌نجامدانی كۆڕه‌وی ملیۆنی ڕه‌تیان كرده‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس و دیكتاتۆری كه زوڵم و سته‌مكاری زۆریان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌كرد بژیت ، بۆیه سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان و پیر و لاو و منداڵ و ژن پێكه‌وه وه‌ك ڕێفراندۆمێك كۆچیان به‌ره‌و سه‌ر سنووره‌كان یان ناو وڵاتانی دراوسێ كرد ، دواتر ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژوویی وكاریگه‌ر وایكرد له به‌رامبه‌ردا وڵاتانی هاوپه‌یمانان هێڵی دژه فڕینیان بۆ ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس دانا . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆڕه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی له جیهاندا دروستكرد و ڕووی ڕه‌ش و سته‌مكاری وناشرینی چه‌وساندنه‌وه‌كانی ڕژێمی به‌عسی ده‌رخست .هه‌روه‌ها ئه‌و راستییه‌شی ده‌رخست كه كوردان به گوڕوتینی زیاتره‌وه له راپه‌رین یه‌كریز و ته‌با بوون و ئه‌وه‌ش وایكرد كه هێزی ڕژێمی به‌عس په‌كی بكه‌وێت و له‌هیچ شتێكیش ناسڵمنه‌وه
له‌و كۆڕه‌وه‌دا زیاتر له دوو ملیۆن كورد خاك و نیشتیمانی خۆیان به‌جێهێشت و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیش شه‌هید و بریندار بوون، به‌ڵام ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌نی بۆ گه‌لی كورد لێكه‌وته‌وه ” چونكه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕووداوه سیاسی و مێژووییه‌كانی گه‌لی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت چونكه بۆ هه‌میشه ڕژێمی به‌عسیان ڕه‌تكرده‌وه . به‌و پێیه‌ی كۆڕه‌و شانبه‌شانی ڕاپه‌ڕین بووه دوو جه‌مسه‌ربه‌هێز و شانازی و ئازایه‌تی بۆ گه‌لی كورد ،گه‌له‌كه‌مانی به هه‌موو دونیا ناساند ، هه‌روه‌ها كۆڕه‌وی ملیۆنی كورد وایكرد كه چیتر جیهان به‌رامبه‌ر زۆڵم و سته‌مكاری ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد بێده‌نگ و چاوی دانه‌خات .
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه بووه چه‌كێكی به‌هێز بۆ ئاشنابوونی گه‌لانی جیهان به‌گه‌لێكی بێ ناسنامه و بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌لێكی فه‌رامۆشكراو بوو بۆ داگیركه‌ران ودوژمنانی كوردستان ، وێرای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و سته‌مكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجامدرا ، به‌ڵام جووڵه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ و سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو كه رۆژ رامان و واتای تێددا بوو وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری و ئاماده نه‌بوون له ژێر ده‌ستی رژێمێكی كۆكوژدا درێژه به ژیان بدات . بۆیه له نێوان دووانه‌ی ناو و ئازادی‌دا گه‌لی كوردستان ئازادی هه‌ڵبژارد و چوونه ده‌ره‌وه‌شی بۆ ده‌ربازبوون بوو له كۆت و به‌ندی ڕژێمێكی دیكتاتۆری دژ به ئازادی و هه‌روه‌ها ڕێفراندۆمێكی سه‌رانسه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه تێیدا گه‌لی كورد به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه ده‌یان ساڵه سه‌پێنراوی ڕه‌تكردنه‌وه و داوایه‌كی خۆڕسكانه بوو بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆی و له هه‌مانكاتیشدا كۆڕه‌وی ملیۆنی ڕێگه‌ی نه‌دا دۆزی ره‌وای كورد وه‌ك رابردوو وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆی بمێنێته‌وه، ئینجا به‌هۆی ئه‌و ڕێفرادۆمه‌وه له رۆژی 5ی نیسانی 1991 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماری 688ی ده‌ركرد ، كه تێیدا ژماژه‌ی به‌و كرده‌وانه‌ی ڕژێمی به‌عس كردبوو كه دژی گه‌لی كورد و عێراق به‌گشتی كرابوو . به‌هۆیه‌وه ده‌ستی هاوكاری و فریاگوزاری بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ئازادی بۆ كوردستان به‌رقرا بوو ،ئه‌وه‌ش بووه هۆی دیاریكردنی ناوچه‌كه ئارام له سه‌رووی هێلی 36 بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاریكردن له گه‌لی كوردستان له ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس . هه‌روه‌ها هۆكارێكیش بوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 كه دواتر بووه هۆی دروستكردنی په‌رله‌مان و حكووومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ش.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆڕه‌وی ملیۆنی بووه هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد و به‌ده‌مه‌وه هاتنی وڵاتانی زلهێزی به‌لای دۆزی كورده‌وه وه‌ك دۆزێكی ره‌وا و سیاسی گه‌لێك كه شایانی مافێكی باشتری سیاسییه له‌وه‌ی ده‌یان ساڵه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه . ئه‌مه جگه له‌ماوه‌ی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و گه‌له‌كه‌ی كه به‌كرده‌وه هه‌میشه خوازیاری ئاشتی وپێكه‌و
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.