لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی

لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی

سەلاح بەیتولا ئاکرەیی

زورن ئەو پارتە سیاسیانە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە دا بونەتە ئەڵقە بە دەست و ئامراز بە دەست دەوڵەتە داگیرکارەکانەوە
و
ئەجندای سیاسی دەوڵەتە داگیرکارەکان جێبەجێ دەکەن

تیری ئەو حزبانەی دەرچوو لە ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاوتەریب لە گەڵ ئەجندای سیاسی داگیرکاران بە ئاراستەی پارتی و بارزانیە

چونکە ناحەزانی دوزی ڕەوای نەتەوەییمان چاک دەزانن کە سەرچاوەی کوردایەتی لە کوێییە

بویەش لە هەمو لایەکەوە بە ئامانج دەگرن بو ئەوەی ڕێگەیان بو خوش ببێت بە ویست و ئارەزوی خویان
یاری بە چارەنوسی کورد بکەن

ئەوان پارتی و بارزانی بە بەربەستی سەرەکی خویان دەزانن لە بەردەم جێبەجێ کردنی نەخشە و پیلانەکانیان

بە هوی ئەوەی کە پارتی و بارزانی هەرگیز ئامادە نین سازش بو دوژمنانی کوردو کوردستان بکەن
باجەکەی هەر چەند قوڕس بێت

حزبە سیاسیەکان لە بنەڕەتدا دەبێ ئامانجی سەرەکیان بەرگری کردن بێت لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی گەلەکەیان

بە پێچەوانەوە هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئەوان و داگیرکارانی کوردستاندا نیە و نابێت

لە کوتایی دا پێوستە ئەوە بگوترێت
زور جار دەوڵەتان یەکدەگرن ناکوکیەکانی خویان وەلاوە دەنێن بو ڕوبڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر خویان یان لایەنە سیاسیەکانی وڵاتێک بە هەمان شێوە

بەڵام بە داحەوە لە کوردستان ڕێک پێجەوانەیە کە هندێک لایەنی سیاسی دیاریکراو ئەمڕو هاوسەنگەرن لە گەڵ دوژمنانی کوردستان و بە فەرمانی ئەوان دەجوڵێنەوە دژی گەل و وڵاتەکەیان ئاو دەکەنە ئاشی دەوڵەتە داگیرکارەکان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.