له‌م عێراقه‌ی ئێستادا، هه‌رچی ڕێككه‌وتن هه‌یه‌، به‌رسته‌یه‌کی مه‌رجه‌عێکی مه‌زهه‌بی ده‌خرێنه‌ سه‌تڵی خاشاکه‌وه‌.

ئەحمە
د گلی

له‌دوای روخاندنی ڕژێمی به‌عسی ڤاشسته‌وه‌.‌ هیچ کاتێک پێگه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به‌غداد و له‌ هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که‌دا وه‌ک ئه‌مجاره‌ لاواز نه‌بووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی بێباکی و بێمنه‌تی شیعه‌ و سوننه‌ش‌ بووه‌‌ به‌رامبه‌ر به‌ داواکاریه‌کانی کورد.

له‌م عێراقه‌ی ئێستادا، هه‌رچی پره‌نسپه‌کانی (دیموکراسیه‌ت و ته‌وافق و شه‌راکه‌ت و رێکه‌وتنه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و ماده‌کانی ده‌ستوره)‌ به‌ رسته‌یه‌کی مه‌رجه‌عێکی مه‌زهه‌بی ده‌خرێنه‌ سه‌تڵی خاشاکه‌وه‌.

سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌ تاڵه‌کانی کورد له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق لە (جەعفەریەوە تا سودانی) هه‌رگیز کێشە لەدەمووچاوەکان نەبووەو بۆ خودی که‌سایه‌تی کەسەکان ناگەرێتەوە، ئەمانە تەنها واجهه‌ی به‌رچاوی سیاسه‌تێکی شۆڤینزمین کەبەرنامەیە دژی مافە دەستووری و یاساییەکانی کورد و كوردستانبن.

ئێمە کورد ئەزموونمان هەیە، هیچ خاڵێکی ڕێكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دووای یه‌كانی عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و ناكرێت، گرنگە سەرکردایەتی و لایەنە سیاسیەکانی کورد، بەرنامەو پلانی دیکەیان هەبێت،
بڕیاری ئەمڕۆی (محکەمەی ثەورە) دژی مافێكی یاسایی و ده‌ستوری کوردستان (نوێ نیە)
ئەوکارئەکتەرەشی رۆڵەکەی گێڕا، خاوەنی سیناریۆکە نیە، ئەمە بەرنامەو ستراتیژی عەرەبە، چی شیعەبێت یا سونە، دژی سەرجەم مافە یاسایی و دەستوریەکانی کوردستانبن.

ئەوه‌ی جێی سەرنج و شایەنی باسکردنه‌ “نوێنه‌رانی کورد” له‌به‌غدا، له‌ سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ تا پارله‌مانتار و کارمه‌نده‌کانی تر، ده‌بێت واز لەو تێروانین و لۆژیکە بهێنن و ئەم پێشهاتانەی روودەدەن وه‌ک رۆتینی واقیعی سیاسی سه‌یری نه‌که‌ن، روونە ئه‌وان له‌ ئه‌وپه‌ری حاڵه‌تدا ده‌توانن هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جیبهێڵن و ئه‌زموونه‌کان ده‌یسه‌لمێنن له‌وه‌ زیاتریان پێناکرێت،
کەئێستە بوونیان هەیە لەدەسەڵاتی عێراق، دەبێت بیر له‌ شێوازێکی تری کارکردن بکه‌نه‌وه‌ که‌ سیمای ناسنامه‌ی کوردی و ئاوات و خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێیدا باڵاده‌ست و به‌رچاوبن، نه‌ک قه‌وانی‌ پرۆتۆکۆڵی “عێراقێکی یه‌کگرتوی فیدراڵ” به‌ گوێماندا بخوێننه‌وه‌‌، ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن قه‌زیەیەکین، خاك و نشتیمان و مافه‌یاسایی و ده‌ستوریه‌كانمان زه‌وت كراوه، ‌به‌رامبه‌رمان ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڤێنی داگیركه‌ره‌, كه‌‌هه‌ر شه‌خسێك لەنەتەوەی عەرەب پێشڕەویان بێت، هه‌مان ئایدیاو به‌رنامه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد هه‌یه‌.

کورد پێش ئه‌وه‌ی به‌دوای دۆستدا بگه‌ڕێت و په‌نای بۆ ببات، ده‌بێت له‌نێو‌ خۆیاندا دۆستی راسته‌قینه‌ی یه‌کتربن، دۆستی عه‌قیده‌ و ئینتیمای سیاسی نا، به‌ڵکو دۆستایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی کوردو کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.