له هه‌ولێر به زیاتر له سێ ملیار دینار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لەسەر داهاتی شارەوانییەکان له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كی نازنازی شاری هه‌ولێر به گوژمه‌ی 700 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریمان دانا به مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قامێكی 20 مه‌تری و قیڕتاوكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه.
ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌مرۆ ژماره‌یان سێ پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی 700 ملیۆن دینار له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه دوو پرۆژه‌یان بۆ گه‌ڕه‌كی نازناز و پرۆژه‌یه‌كی تریان بۆ قیڕتاوكردنی شه‌قامه له گه‌ڕه‌كی كوێستان.
هه‌ر وه‌ك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌ش كرد ئێستا له شاری هه‌ولێر به گوژمه‌ی زیاتر له سێ ملیار دینار نزیكه‌ی 30 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری جێبهجكردندان و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.
لەهەموو پارێزگاکانی کوردستان و سەرجەم شار و شارۆچکەکان، جگە لە پڕۆژەکانی دیکەی حکومەت، لەسەر داهاتی شارەوانییەکان پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.