دارمانى په روه رده

  • غەیدا بێرۆخی

له م دواييانه دا سیستەمێک هاتە کایەوە بە ناوی سیستەمی سویدی بەو پێیەی ژیان و جیهان لەپێشکەوتنی بەردەوام دایە و کوردستانیش دەبێت بەشێک بێت لەم پێشکەوتن و گۆرانکاریە ، چەند سالێکە پەیرەوی سیستەمێک دەکرێت کە دەرئەنجامەکەی دەبینین قوتابیان فێری هیچ شتێک نەبووینە نازانن بخوێنن نازانن بنوسن قوتابی هاتۆتە زانکۆ رێنوس نازانێت ، سەیرێکی دەست و خەتیان بکەی وائەزانی ئەمانە تازە پۆلی یەکی سەرەتایین ، واتە لەبری ئەوەی پێشکەوتن لەبواری پەروەردە بێتە کایەوە بەداخەوە کە دەبینن لە دارمان دایە ، قوتابي ئەگەر تەنیا فێری هەلبژاردن بێت کەتاقکیردنەوەکان بەم شێوەیەن بێگومان دەرئەنجامەکەی هەر ئەمە دەبێت کە دەیبینین’ ئەمەش کارەسات دەخولقێنێت چونکە ئەوان نەوەی دوارۆژن ئەوان دەتوانن ولات بەرەوپێش ببەن بە زانست و مەعریفەت کە دەبێی سەرەتا لەسەر ئەو رێچکەیە پەروەردە بکرێن مەبدەئیان هەبێت و ئینتیمایان هەبێت بۆ خاک و نیشتمان و فێربکرێن هەست بەبەرپرسیاریەتی بکەن و خۆیان بەتاکێک بزانن کەبەرپرسیارن لە بەرەوپێشچوونی ولات چونکە هەر ئەمانەن کە لەداهاتوو لە دام ودەزگاکان دادەمەزرێن و کاری هاولاتیان رایی دەکەن ‘ بۆیە پێویستە باشترین سیستەم پەیرەو بکرێت و پرۆگرام و مەنهەجی خوێندن بگۆردرێت رێزو احترامی جاران خالی سەرەکی بێت کە ئێستا بەداخەوە پێشێل کراوە، دەکرێت سود لەتجربەی ولاتانی پێشکەوتوو وەربگیرێت بۆ نموونە یابان کە دەبینین هەرچی مەبدەئە لای ئەوان هەیە هەر لەسەرەتایی منالەکان فێری هەموو شتێک دەکرێن تاکی بەرپرسیاریان لێ دەردەچێت ، لای ئێمەش فێری مشەخۆری وتەمبەلی دەکرێن تەنها گرنگی دەدەن بەبەدەست هێنانی بروانامە و هیچ شتێک فێرنابن ‘ ئینجا با ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین بروانامە بایەخی چیە کە زانست و مەعریفەت و مەبدەئ لەگەلی نەبێ؟!

  • نڤیسەرا هێژا دکاری ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین هەموو بابەتێن خۆ ببینی … دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.