شه‌وی ڕابردوو لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دوایین هه‌لیان به حكوومه‌ت و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و بڕیاریشیانداوه ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندانی هێمنی له به‌غدا و شاره‌كانی تر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كان كه له‌لایه‌ن لایه‌نه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هان ده‌درێن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌وی ڕابردوو بڵاویان كرده‌وه: كۆمیسیۆن تا ئێستا ڕۆلی به‌رچاوی خۆی له سه‌یركردنه‌وه‌ی تانه پێشكه‌شكراوه‌كان نه‌گێڕاوه كه به به‌ڵگه و دۆكۆمێنت پێشكه‌ش كراون، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا ڕێگره له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان كه پێشتر له خۆپیشاندانه هێمنه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو خستبوومانه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه كۆمیسیۆن ڕۆڵی خۆی له بێلایه‌نی و ئه‌مانه‌ت له‌ده‌ستداوه.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای ئیتیحادی كرد ده‌ستوه‌ردان له كاری كۆمیسیۆن بكات بۆ ڕزگاركردنی وڵات.
هه‌روه‌ها داواشی له خۆپیشانده‌ران كرد ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هێمنی و ئارامی بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن كه له‌ژێر ناونیشانی(هه‌ینی هه‌لی كۆتایی)ه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.