سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.11.17، بەمەبەستى چۆنیەتى چارەسەرکردن و دروستکردنى پەناگەیەک بۆ داڵدەدانی سەگە بەرەڵاکان و کەمکردنەوە و نەهێڵانییان لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا، تیشکمان خستەسەر دیارەدەى بڵاوبوونەوەى سەگە بەڕەڵاکان لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کە دیاردەیەکى ناشارستانییە و دوورخستنەوەیان خواست و داواکاریی هاووڵاتیانە، هەروەها بوونى ئەو ئاژەڵە بەرەڵایانە لەڕووى تەندروستیەوە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان، بۆ ئەو مەبەستەش جەختمان لەوەکردەوە بۆ رێگرى لەم دیاردەیە، ئەگەرچى لەئێستادا لە شاری هەولێر شەڵتەرێک هەیە، بەڵام ئەو شەڵتەرە بچووکە و بەرگەی ئەو هەموو سەگە ناگرێت و پێویستە هەموو سەگە بەڕەڵاکان لە شوێنێکى فراوانتردا پەناگەیەکى تایبەتیان بۆ دروستبکرێت و لە دەرەوەى شارە کۆبکرێنەوە. لەوبارەیەشەوە بڕیارماندا لێژنەیەکى تایبەت پێکبهێنرێت و ئەم لێژنەیە لەماوەى دوو هەفتەدا دەست بکەن بە ئەنجامدانى هەڵمەتێک وەک قۆناغی یەکەم بەگرتن و کۆکردنەوەی بەشێک لەوسەگانە و ڕەوانەکردنیان بۆ ئەو شلتەرەى لەئێستادا بوونى هەیە لەشارى هەولێر، تاوەکو دەستنیشانکردنى شوێنێکى ترى فراوان و دروستکردنی شەڵتەرێکی دیکەى گەورەتر بۆ کۆکردنەوە و داڵدەدانی سەگە بەرەڵاکان.
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.