لێکتێگەیشتنی ئێران و سعودیا بە نێوەندگیری کۆماری چین بەڕێوەچوو…

بێستوون سالەیی

بەستەڵەک و رق و قینی دوو لایەنەی نێوان شانشینی سعودیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بە نێوەندگیری سەرۆک کۆماری چین و هەوڵی دەوڵەتی عێراق بۆ ئاشتبوونەوەیان و بەکۆتاهێنانی ناکۆکییەکانیان کۆتایی پێ هات..
سیاسەتی نوێی سعودیا وەکو نزیکترین هاوپەیمان و دۆستی ئەمریکا گۆڕاکاری زۆر جددی بەخۆیەوە بینیوە، چین کە نەیارێکی سەرسەختی ئەمریکایە بووەتە لایەنێکی نێوەندکار لە پێکهێنانی ئێران و سعودیا کە بۆ ئەمریکا و تەنانەت ئیسرائیلیش کە سعودیا بە دۆستە نزیکەکانی ئەو دوو دەوڵەتە زلهێزە دادەنرێ ئەمڕۆ پێی ناوەتە پەیوەندییەکی نوێوە لەگەڵ ئێراندا، ئیدی بەرژەوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە ئیسلامییە لە زۆر ڕووەوە یەکانگیری یەکتر دەبن، لە یەکەمین هەنگاویشدا کردنەوەی باڵوێزخانەی هەردوو وڵاتە لە پایتەختەکانیان کە بەم هەنگاوە کرانەوەی زیاتر و هەنگاوی زیاتر لە پێناوی نزیکبوونەوە لەیەکتر دەهاوێژن….

ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا لە سەردەمی سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترامپ زۆرترین دەستکەوتی ماددی لە سعودیا قازانج کردووەو و وەبەرهێنانێکی زۆری لەو وڵاتەدا کردووە بۆیە داهاتووی پەیوەندیەکانی ئەمریکاو سعودیە باوەڕناکەم گۆڕانێکی بنچینەیی ئەوتۆی بەسەردا بێت، چونکە ئەم ڕێککەوتنەی سعودیاو ئێران ئەوە نیە ئەمریکا لێی بێ خەبەر بێت بەڵکو تەواو لەژێر چاودێری و بەئاگاداریی ئەمریکا ئەم هەنگاوە نراوە.

ئەم ڕێککەوتنە،بۆ ئێران گرنگی زۆری هەیە، ئێران لە کاتێکدا لە ئێستادا لەژێر هەڕەشەو فشاری زۆری نێودەوڵەتیدایە دەرگایەکە بۆ هەناسەدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان و بەرژەوەندی بازرگانی خۆی بەڕوویدا کراوەتەوەو بە سەرکەوتنێکی مەزن لە قەڵەمی دەدات، لەم ڕێکەوتنەدا لایەنی شاراوەی زۆری تێدایە کە لە داهاتوودا لایەنە شاراوەکانی هێدی هێدی بەدیار دەکەون و دەستکەوتەکانی سعودیا ئەو کات بەدیار دەکەون و بە قازانجی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە تەواو دەبێت…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.